Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 23 SEP 2026 00:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕەنگدانەوەی سیاسەتی دروستی حکومەتی هەرێم لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی لە نەورۆزی ئەمساڵ
| KDP.info


عەبدولخالق محەمەد

بۆ ئەوکات سەخت و دژوار بوو، لەناو جەرگەى ئەنقەرەى پایتەختى تورکیا بە فەرمى ئاهەنگى نەورۆز بە جل و بەرگى کوردى و موزیکى کوردى سازبکەى و میوانانیش بریتى بن لە باڵیۆزو دیپلۆماتکارو پەرلەمانتارو کەسایەتى پایەبەرزو میدیاکاران. 

بیست ساڵ لەمەوبەر نوێنەرایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ئەنقەرە بەم کارە هەڵسا، کە ئەو کات سەفین دزەیى نوێنەرى پارتى بوو لە تورکیا. ئەو لە ووتارى بەخێر هێنان گوتى نەورۆز سیمبولى ئازادى و سەفرازى  و گەلى کوردستان و گەلانى دیکەشە. پێویستە هەموو گەلان بە ئازادى و تەبایى و برایەتى بەیەکەوە بژین. فرە رەنگ و فرە ئایین و فرە زمان وفرە کەلتوور، جوانى زیاتر بە کۆمەڵگا دەبەخشێت. رێزگرتن لەم چەمکانە کۆمەڵگا بەهێزتر دەکات. بەمەش نزیکبوونەوەى زیاتر لەنێوان گەلان دروست دەبێت.

بە داخەوە هەندێ لە بەرپرسانى ئەوکاتى تورکیا لەم پایەمە نەگەیشتن. چونکە هەمیشە سیاسەتى ئینکارى نەتەوەى کوردیان پەیڕەو دەکرد، بۆیە لە بەرامبەردا کۆمەڵێ ئاستەنگ و کێشەیان بۆ نوێنەرایەتى دروستکردو خەریک بوو بە جارێک دایبخەن. 

ئەمڕۆ جیهانبینى و کرانەوەو پەیوەندییە ئابوورى و بازرگانى و کەلتووریەکان و پێگەى بەهێزى هەرێمى کوردستان و سیاسەتى دروستى حکومەتى هەرێم بۆ بونیاتنان و دروستکردنى پەیوەندى لەسەر بنەماى بەرژەوەندى هاوبەش و رێزگرتن لە سەروەرى و هاندانى پەیوەندى کەلتوورى لە نێوان گەل و نەتەوەکانى تر لەگەڵ گەلى کوردستان وایکردووە زۆربەى وڵاتان دەرگا بەڕووى هەرێمى کوردستاندا بکەنەوەو پەیوەندییەکانیان بگەیەننە قۆناغێکى پێشکەوتوو.

تا ئێستا ٣٦ وڵات نوێنەرایەتى و نێردەى دیبلۆماسیان بە ئاستى جیاجیا لە هەرێمى کوردستان هەیە وێڕاى نووسینگەى نەتەوەیەکگرتووەکان و چەندین ئاژانس و رێکخراوى نێودەوڵەتى. ئەوەى دەمەوێ لێرەدا ئاماژەى پێبکەم پەیامى پیرۆزبایى نێردەى وڵاتانە لە هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنى نەورۆزى ئەمساڵ لەگەڵ ئەو تێگەیشتنەى ئەمڕۆ حکومەتى تورکیا هەیەتى بەبەراورد لەگەڵ بیست ساڵ لەمەوبەر.

کونسوڵى گشتى کۆمارى چیک بە زمانى کوردى و جل و بەرگى کوردى گوتى کۆمارى چیک پەیوەندى دۆستانەى لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە، پشتگیرى بەرەپێشچوونى هەرێم دەکات لە بوارى پەروەردەو تەندروستى و بوارە  جیاجیاکان، سەرەڕاى ڤایرۆسى کۆڕۆنا هیواى ساڵێکى نوێى تەندروست و گەشاوە بۆ گەلى کورد و هەموو خەڵکى هەرێمى کوردستان دەخوازم، جەژنى نەورۆزتان پیرۆزبێت. 

بەرپرسى نووسینگەى باڵیۆزخانەى کەنەدا لە هەرێمى کوردستان دەڵێ: نەورۆز وسەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆزە. هاوکات باڵیۆزی بەریتانیا ستیفن هیکی بە ناوی گەلی بەریتانیاوە پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات. كۆنسوڵگه‌ری گشتی كۆماری چینی میللی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كات، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ورۆزه‌ ببێته‌ مایه‌ی خۆشی و له‌ش ساغی بۆ خۆتان و خانه‌واده‌كانتان.

لە پەیامێکدا کونسوڵى گشتى یۆنان بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز دەڵێ، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی هاووڵاتیانی كوردستانی خۆشەویست دەكەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی شادی و لەشساغی بۆ هەمووان.

لە وڵاتانى عەربیش کۆنسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو گوتى، "خۆشحاڵین کە بە ناوی خۆمان و دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتووەوە پیرۆزبایی لە گەل و سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان بکەین بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی". هەروا دەڵێ"داواکارین لە خودا ئەم بۆنە ئازیزە بە بەرەکەت و بەردەوامی خۆشی و دەستکەوتەکان کورد بگێڕیت. خودا هەرێمی کوردستان بپارێزێت".

وڵاتى ئیتاڵیا کە لە نێو کارەساتێکى خەمناکى مرۆییدایە بەهۆى ڤایرۆسى کۆڕۆنا، کونسوڵى وڵاتەکەیان لە هەرێم گوتى: ئەم نەورۆزە ئاسایی نییە بەهۆى ئەم پەتایە، هیوادارم ساڵى نوێ ببێتە مایەى گەشانەوەو تەندروستى. لە جێى ئاهەنگ و شایی لەساڵانى رابردوو لەم کاتەدا باشترە ئەمڕۆ بە ئارامی دانیشن. هاوکات کونسوڵگەرى گشتى ئەڵمانیا لە هەرێم بەبۆنەى جەژنى نەورۆز وێڕاى پیرۆزبایى هیواى خۆشى و بەختەوەرى بۆ گەلەکەمان دەخوازێت.

کونسوڵى گشتى ئەمریکا لە هەرێم بە جلى کوردى و لە کورتە ڤیدیۆیەکدا دەڵێ دەمەوێ پیرۆزبایى نەورۆز لە یەکە یەکەتان بکەم. کاتى بیرکردنەوەو نوێبوونەوەو خۆڕاگرى. هەروەک گەلى کورد چۆن لە رابردوودا چەندین ئاستەنگیان تێپەڕاند، دڵنیام بە یەکەوە خۆڕاگر دەبین بۆ تێپەڕاندنى ئەو ئاستەنگانەى کە ڤایرۆسى کۆڕۆنا هێناویەتیە پێش. هیواى بەختەوەرى و تەندروستى باشتان بۆ دەخوازم نەورۆزتان پیرۆز.

کونسوڵى گشتى هۆڵەندا لە هەرێم دەڵێ بۆ زۆربەمان نەورۆزى ئەمساڵ لە کاتێکدایە کە نیگەرانین. نەورۆز هێماى لەدایکبوون و چۆنیەتى سەرکەوتنە بەسەر ئاستەنگەکان. بەهیوام نەورۆز ئاشتى و تەندروستى لەگەڵ خۆى بێنێ. هۆڵەندا ساڵى نوێى کوردیتان لێ پیرۆزدەکات و جەژنى نەورۆزتان پیرۆز. هاوکات کونسوڵى گشتى فەڕەنسا لە هەرێم دەڵێ: ھیوای تەندروستی و بەختەوەری دەخوازم بۆ ھەموو ئەوانەی کە لە کوردستان و سەرتاسەری جیھان جەژنی نەورۆز دەکەنەوە.

نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عیراق پەیامێكی ئاراستەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عیراق كردووە و دەڵێت "نەورۆز كاتی نوێبونەوە و ئاهەنگگێڕانی مێژوو و ناسنامەیە بۆ كوردەكان و چەندین گەلی دیكە لە سەرتاسەری جیهاندا، ئەمساڵیش لە ساتەوەختێكی تایبەت بە تەحەدییەكان دێتەوە".

سەبارەت بە کۆمارى تورکیا، ئەمساڵ لەسەر زارى کەسى یەکەمى تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان هەمان ئەو دەستەواژەو چەمکانە بە بۆنەى جەژنى نەتەوەیى کورد جەژنى نەورۆز دووبارە دەبنەوە کە بیست ساڵ لەمەوبەر لە تورکیا قەدەغە بوو سزاکەشى توند بوو. ئەوکاتەى بەڕێز سەفین دزەیى لە ئەنقەرە گوتى نەورۆز سیمبولى ئازادى و سەفرازى گەلى کوردستان و گەلانى دیکەشە. پێویستە هەموو گەلان بە ئازادى و تەبایى و برایەتى بەیەکەوە بژین، لە تورکیا زۆر نامۆ بوو. بەڵام ئەمڕۆ سەرۆک کۆمارى تورکیا لە پەیامێکدا بە بۆنەى نەورۆز دەڵێ: نەورۆز هێمای هیوا و برایەتی و پێکەوەژیانە و نه‌ریتی ئێمە دوورکەوتنەوەیە لە رەگەزپەرستی و پشت بەستنە بە یەکێتی و پێکەوەژیان.

 

 




دوایین هەواڵەکان

لقی ١٠ و ٢٦ و ئیدارەی سۆران گفتوگۆیان لەبارەی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان کرد

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 21:09:39

چۆمان-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای حزبی، حکوومی و ئەمنی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەردانی بارەگای لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد لە قەزای چۆمان.

 
لە هەولێر ئاهەنگی ساڵانەی پێشوازی لە دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی وڵاتان بەڕێوە چوو

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 21:09:23

هەولێر-KDP.info- ئەمشەو سێشەممە ٢٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیران، پارێزگاری هەولێر، نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان، بەرپرسانی حکوومی، دیپلۆماتکار، کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کارسازان، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی پێشوازیی ساڵانەی هاوینەی بۆ دیپلۆماتکاران ساز کرد.

 
له‌ دهۆك مۆڵەت به‌ سێ پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی درا

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 18:09:48

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ده‌ڵێ "له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له‌ سنووری پارێزگای دهۆك مۆله‌ت به‌ سێ پڕۆژه‌ی دیكه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی درا." 

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوون بۆ سێكته‌ره‌كه‌ ده‌كات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 16:09:15

ھەولێر-KDP. info-  ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٦ لە دیوانی دستەی گەشتوگوزار، به‌ سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئاماده‌بوونی ژوان سابیر ئیسماعیل، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار، ڕاوێژكاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی دیوان و پلاندانان و به‌دواداچوونی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی گه‌شتوگوزاری پارێزگه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ سێكته‌ری گه‌شتوگوزار به‌ڕێوه‌چوو.

 

هاوپەیمانی نیشتمانی: یەکخستنی هێزی پێشمەرگە سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق پتەوتر دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 16:09:05

بەغدا-KDP. info-  هاوپەیمانی نیشتمانی پیشوازی لە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات و هەنگاوەکەی بە گرنگ بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی دامەزراوەکان و چەسپاندنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا وەسفکرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact