Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 11 JUL 2026 09:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی، پیرۆزبایی گەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھاونیشتیمانیانی خۆشەویستی کوردستان، تایبەت لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین و هیوادارین وەک ھەمیشە، جەژنی نەورۆز ببێ بە ھەوێنی نوێبوونەوە و ژیاندۆستی و قوڵکردنەوەی پتری گیانی پێکەوەژیان و، بە ئومێدەوە ھەموومان، بە گیانی یەکڕیزیی و تەبایی سیاسی و کۆمەڵایەتی و، دەرککردن بە قورسی قۆناغەکە، پێ بنێینە نێو ساڵێکی نوێ، ساڵێكی پڕ هات و خێر و خۆشی بۆ کوردستان.

جەژنی نەورۆز، وەک چۆن لە مێژوودا سەرچاوەی ھێز و شیان و  مانەوە و خۆراگری بووە، ئومێدەوارین ئەمساڵیش، کە گەلەکەمان، لەگەڵ ھەموو گەلانی دونیا ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (COVID - 19) بۆتەوە و نموونەیەکی باشیشی لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا پیشکەش کردووە، بتوانێت بە ھەمان ھێز و شیان و گیانی خۆڕاگرییەوە ئەم قۆناغەیش تێپەڕێنێت و ڕووە وەدیھێنانی مافە ڕەواکان و دەسکەوتی پتر لە بواری خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیان ھەنگاو بنێت.

ھەر لێرەدا و لەم جەژنە پیرۆزەدا، سوپاسی پشوودرێژیی و پابەندیی و دڵسۆزیی جەماوەری گەلەکەمان دەکەینەوە، کە بە گیانی بەرزیی خۆپارێزییەوە ھاوکاربوون لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەوپەریی پەرۆشییەوە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ڕێکارەکانی وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێ دەکەن و دڵنیاین، بەم گیانی پەرۆشییەوە، ھەمدیس بەم ھەماھەنگییە بەرزەی، کە لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ھاوڵاتییاندا ھەیە دەتوانین زاڵ بین بەسەر ئەم پەتا جیھانییە و وەک چۆن لە ڕابردوودا ھەرێمی کوردستان بەرگەی سەختییەکانی گرتووە، ھەر بە ھەمان شێوە لەم قۆناغەیشدا نموونەیەکی سەرکەوتوو پێشکەش بکات و ھەر لێرەوە بەپێویستی دەزانین، وێڕای سوپاس، پشتگیریی لە ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەین و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ بخوازین.

ھەر لەگەڵ گڕ و کڵپەی کوردانەی جەژنی نەورۆزدا، یادی تاجی سەرکەوتنەکانی ڕاپەڕینی بەھاری (1991) ی گەلی کوردستان دەکەینەوە، کە بریتیە لە ڕاپەڕین و ئازادکردنی شاری کەرکووکی دڵی کوردستان و وێڕای ڕەوشی ناھەمواری ئەم شارە کوردستانییە خۆشەویستە، ھیوای چارەسەریی گرفتە کەڵەکەبووەکانی دەخوازین و سڵاو و پیزانینیشمان بۆ دانیشتوانی ئازیز و خۆڕاگری کەرکووک، کە ھەمیشە بە نزیکترینەکانی خۆمانیان دەزانین.

لە جەژنی نەتەوەیی نەورۆزدا، جەخت لەسەر پەیامی ئاشتییانەی ڕێبازی بارزانی دەکەینەوە و بە گیانی دیموکراسییەوە سوورین لەسەر خەبات پێخەمەت وەدیھێنانی مافە ڕەواکانمان و  بە گیانی بەیەکەوەییش ھاریکار دەبین بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی ڕەوشی نالەباری سیاسیی عێراق و وەک ھەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیریی دەبین و لەو پێناوەیشدا بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکانماندا.

لە دوماھیدا، جارێكیتر جەژنی نەتەوەییمان، جەژنی مێژوویی و مانادارمان، جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی (2720) ی کوردی لە هاونیشتیمانیانی ئازیز، كوردستانیانی خۆشەویست، کوردانی تاراوگە و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی دڵسۆز و خۆڕاگری پارتیمان پیرۆز دەکەین و خوازیارین دوور بن لە ھەموو دەرد و ناخۆشییەک.

وڵاتمان ئارام و ئاوەدان و بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان.

 

مەكتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان

1ی خاكەلێوەی2720ی كوردی

21ی ئاداری 2020ی زایینی

 




دوایین هەواڵەکان

گوھدار شێخۆ بۆ KDP: لە کابینەی نۆیەمدا زاخۆ پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە

FRIDAY, 10 JULY 2026 19:07:00

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند کە لەسەردەمی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، زاخۆ لە ھەموو ڕوویەکەوە پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، و پلان و کارەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەم شارە ببێتە نموونەیەکی باڵا لە گەشەپێدان و پێشکەوتندا.

 

لە ساڵوەگەڕی کابینەی نۆیەم، ئومێد خۆشناو نەخشەی نوێی ھەولێر بۆ KDP.info ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 10 JULY 2026 17:07:00

ھەولێر-KDP.info- لەسەروبەندی ساڵوەگەڕی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ماڵپەڕی KDP.info ڕاپۆرتێکی تایبەت لەسەر گەشەسەندنی پایتەخت بڵاو دەکاتەوە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر وردەکاریی کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی لە کەرتەکانی ڕێگەوبان، ئاو، ژینگە و کارەبای ٢٤ کاتژمێری ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە بەستنەوەی شادەمارەکانی گواستنەوە و داڕشتنی ماستەرپلانی داھاتوو، خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی پایتەخت بوون لەم کابینەیەدا.

لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنیدا KDP.info دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم دەخاتە ڕوو

FRIDAY, 10 JULY 2026 10:07:28

ھەولێر-KDP.info- کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای تێپەڕاندنی چەندین کۆسپ و تەگەرەی ئابووری و تەندروستی، ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژەکانی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەیدا هاتووە، حکوومەت لە ماوەی حەوت ساڵدا توانیویەتی ستراتیژییەتی خۆی لە خزمەتگوزارییەوە بۆ بونیاتنانی ژێرخان بگۆڕێت.

 
هەژماری من، ڕێکخستنی پێشمەرگە و گەڕاندنەوەی تریلیۆنەها دینار، نەخشەڕێگەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم

FRIDAY, 10 JULY 2026 10:07:35

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کاری کابینەی نۆیەم، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی گرینگی لە بوارەکانی چاکسازی، دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و پشتگیری لە ئابووری و وەبەرهێنان  و هه‌روه‌ها له‌ بوارى چاكسازیی كارگێڕی، ناوە.

 
محەممەد شوکری بۆ KDP. info: سێکتەری وەبەرهێنان لەم کابینەیەدا وەرچەرخانێکی گەورەی بەخۆوە دیوە

THURSDAY, 09 JULY 2026 19:07:24

ھەولێر-KDP. info- د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بە (KDP.info)، تیشکی خستە سەر گەشەسەندنی بێوێنەی سێکتەری وەبەرهێنان لە سایەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact