Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 11:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جێگری پارێزگاری مووسڵ: زیاتر لە ٤٥ ھەزار كەس داوای قەرەبوو لە بەغدا دەكەن
| KDP.info


مووسڵ-KDP.info- لە مووسڵ ٤٥ ھەزار كەس داوای قەرەبووی زیانەكانی سەردەمی شەڕی تیرۆریستانی داعش لە حكوومەتی فیدڕاڵ دەكەن، جێگری پارێزگاری مووسڵ بۆ كاروباری كارگێڕییش دەڵێ، بەغدا خەمساردە لە قەرەبووی زیانەكان و ھۆكاریشە بۆ نەگەڕانەوەی خەڵك.

رەفعەت سمو، جێگری پارێزگاری مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بە ھۆی داگیركردنی شاری مووسڵ لە لایەن گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤، زیانێكی زۆر بە ژێرخانی مووسڵ گەیشتووە و خەڵكێكی زۆر بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە، چونكە شوێنی نیشتەجێبوونیان خاپوور كراوە و شوێن نییە تێدا بحەوێنەوە.

جێگری پارێزگاری مووسڵ دەشڵێت، بڕیار بوو خەڵكی زەرەرمەندی سەردەمی داعش قەرەبوو بكرێنەوە لە بەرامبەر ئەو زیانانەی بەریان كەوتووە، زیاتر لە ٤٥ ھەزار ھاووڵاتییش سكاڵایان تۆمار كردووە، بەڵام تا ئێستا حكوومەتی فیدڕاڵ وەك پێویست قەرەبووی ھاووڵاتیانی زەرەرمەند ناكاتەوە، زیانەكانیش زیاتر خاپووركردنی خانوو و تێكدانی ئۆتۆمبێل و زیانی دیكەی ماددین.

سمو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یەكێك لەو ھۆكارانەی بەشێكی زۆری ئاوارەكان ناگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، خەمساردیی بەغدایە لەوەی كاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی ژێرخانی مووسڵ نەكردووە و ھاووڵاتیانیش بە بێ خزمەتگوزاری و بێ شوێن ناتوانن لە ناوچەكەدا بژین.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact