Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 30 SEP 2026 02:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بولگاریا کۆدەبێتەوە.
| KDP.info


میونشن-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی 2020/2/14 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ، لە گەڵ  بۆیکۆ بۆریسۆڤ سەرۆک وەزیرانی بوڵگاریا کۆبووەوە. 

لە دیدارەکەدا، بارودۆخی ئێستا عێراق و ناوچەکە و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بولگاریا تاوتوێ کرا.

سەرۆک وەزیرانی بولگاریا ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە کورد بە دۆستی خۆمان دەزانین و رەوەندێکی بەرچاوی کوردی لە بولگاریا هەیە و پەیوەندییەکی بەهێزیان لە گەڵ کۆمەڵگەی بوڵگاری هەیە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی ئابووری لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و وزەدا. سەرۆک وەزیرانی بولگاریا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بانگهێشتی بولگاریا کرد. 

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی هەبوونی هەماهەنگی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرا. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەتایبەتی لە پێشکەشکردنی کارئاسانی زیاتر بۆ پرۆسەی وەبەرهینانی ناوخۆیی و دەرەکی .




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (شەرقییە) باس لە کۆمەڵێک پرسی گرنگ و هەستیار دەکات

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 02:09:01

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (شەرقییە) باس لە کۆمەڵێک پرسی گرنگ و هەستیاری تایبەت بە بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتیمانیی و سەربەخۆیی ئەرمینیا کرد

TUESDAY, 29 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info-​ ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە ٢٩ی ئەیلوولی ۲٠۲٦، دکتۆر ھێمن ھەورامی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەتی کونسوڵخانەی ئەرمینیا لە ھەولێر کرد، کە بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانیی و سەربەخۆیی ئەرمینیاوە ڕێکخرا بوو.

 
فازڵ میرانی پێشوازی لە سەرۆکی فەخری یەکێتیی دیموکراسی نێودەوڵەتی (IDU) کرد

TUESDAY, 29 SEPTEMBER 2026 18:09:00

ھەولێر-KDP.info- لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە سەرۆکی فەخری یەکێتیی دیموکراسی نێودەوڵەتی (IDU)کرد، لە کۆبوونەوەکەدا لۆرد مایکل ئاشکرۆفت ڕایگەیاند کە ھەرێمی کوردستان مامەڵەیەکی دروستی لەگەڵ نەکراوە و دەبێت بەھەمووان ھاوکاربین بۆ گۆڕینی ئەو بۆچوونە لەنێو دامەزراوە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان و پیشانی بدەین کە کوردستان جێگایەکی ئارام و سەقامگیرە.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی (IDU) دەکات

TUESDAY, 29 SEPTEMBER 2026 16:09:37

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی سێشەممە 29ی ئەیلوولی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کەسایەتیی دیاری بریتانی و سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نیودەوڵەتیی دیموکرات (IDU) لۆرد مایکل ئاشکرۆفت کرد.

 
پارتی داوای پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە شەهیدبوونی دوو گەنجی کورد لە پردێ دەکات

TUESDAY, 29 SEPTEMBER 2026 15:09:37

کەرکووک-KDP. info-  مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک و گەرمیان-خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە رووداوی شەهیدبوونی دوو گەنجی کورد لە پردێ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact