Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 18 SEP 2026 22:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ستراتیژی كوردستانییانه‌
| KDP.info


هاوده‌نگ فارۆق

کورد کارێکی باش دەکات زۆر خۆی ناخاتە قووڵایی ململانێ و ناکۆکییە سیاسیەكانی عێراق؛ ناوماڵی خۆی کۆ دەکاتەوە، ئەوە پێنجەم کۆبوونەوەیە بۆ داڕشتنی ستراتیژێکی هاوبەش لە بەغدا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە گەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان ڕاوتەکبیری پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانی دەکات، ئەمە هەنگاوێکی گرینگە بۆ یەکخستنی گوتاری سیاسی لە بەغدا.

هەروەک خوێندنەوەو لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی هەموو پێکهاتە سیاسییە کوردییەکانیشە کە دەتوانن لە هەولێرەوە بۆ بەغدا بە یەک سیاسەتی کوردستانیانە، دانوستان بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت و پرسەکانی دیکە بکەن.

ئەم قەیرانەی بەرۆكی عێراقی گرتووە، دەرفەتێکی باشە بۆ کورد، كە یەک دەنگ بێت، چونكە تەنیا یەكڕیزیی دەستەبەری مافەكانی خەڵکی كوردستان دەكات؛ لەو پێناوەشدا پێویستە لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە سەر ئاستی مەزنتر لە حزبەکانیان بیر بکەنەوە و کار بکەن؛ ئەگەر وا بکەن، دەتوانن پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە باشتر بە قازانجی هەرێمی کوردستان بشکێنێتەوە و هەموو جووڵە و گۆڕانكاریییەك بكەنە دەرفەتێكی لەبار و هەلێكی زێڕین، بۆ ئەوەی كوردستانی بەهێزو ئاوەدان و سەركەوتوومان لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا هەبێت؛ بەتایبەتی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیدا، چونکە پێدەچێ وڵاتانی زلهێز به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا زۆر ئومێدیان بە عێراقی ئێستای پڕقەیران ودۆخی نالەبار نەما بێت، لێرەدا کورد پێکەوە لە بەغداو لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، شانسی باشتری دەبێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی دیپلۆماسیەتی خۆی.




دوایین هەواڵەکان

وەزیری ناوخۆ سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی بەھدینان دەکات و چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێن

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 15:09:00

دھۆک-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتە ناوەندی و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە بەھدینان کرد و لەلایەن سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنەوە پێشوازیی لێ کرا.

 
دهۆک لە پلەی یەکەمە، هەولێر دووەم و سلێمانی ١٦٪ی بەر دەکەوێت

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 13:09:33

هەولێر-KDP.info- بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەممووز، ئێستا 843 هەزار و 300 ئاوارە و پەنابەر لە چوارچێوەی 193 هەزار و 163 خێزاندا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەژین، هاوکات بە گوێرەی ستانداری نێودەوڵەتی هەر پەنابەر و ئاوارەیەک ڕۆژانە پێویستی بە 2.7 دۆلارە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی ڕۆژانە.

 
شێرکاوەیی بۆ KDP.info: گوتاری ئەمڕۆی هەینی تەرخان دەکرێت بۆ پرۆسەی خوێندن و پەروەردە

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:55

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی بۆردی باڵای گوتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاگەیاند، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، ناوەڕۆکی گوتاری ئەمڕۆی مامۆستایانی ئایینی لە سەرتاسەری هەرێم، تەرخان دەکرێت بۆ گرنگیی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن، لەگەڵ تیشکخستنە سەر ڕۆڵی مامۆستایان، دایکوباوک و قوتابیان.

 
مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەجی پیرموس بێتکاری) دەکات

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:34

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان (حەجی پیرموس بێتکاری)، بروسکەیەکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد.

 
نەخۆشخانەی ڕزگاری: سەردانیکردنی نەخۆش و هەبوونی هاوەڵی زیادە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:56

هەولێر-KDP.info- نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕزگاری لە هەولێر، لە ئاگادارییەکی فەرمیدا هۆشداریی تووند دەداتە هاووڵاتییان لە دروستکردنی قەرەباڵغیی نەپێویست و ڕایدەگەیەنێت کە سەردانیکردنی نەخۆش و هێنانی هاوەڵی زیادە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact