Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 21 JAN 2026 07:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پێشھات و كاردانەوەكان تایبەت بە پلانی ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
| KDP.info


محەمەد عەلی

ئەوەی لەم چەند رۆژەی رابردوودا بووەتە جێگەی پرسیار بۆ ناوەندە میدیاییەكان و شرۆڤەكارانی سیاسی، بۆچی لەو كات و ساتەدا سەرۆك (دۆناڵد ترەمپ) پلانی ئەمەریكای بۆ ئاشتیی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، كە بە (ڕێككەوتننامەی سەدە) ناو دەبرێت، ڕاگەیاند؟ ئەوەی تا ئێستاش ڕوونە، ئەم ھەنگاوە دەمێكە ئامادە كراوە و كاری جددیشی لەسەر ئەرزی واقعدا بۆ كراوە، بۆیە ڕاگەیاندنی لەو كاتەدا، بە مانای تەواوكردنی گشت ئامادەكارییەكانی ئەم ڕێككەوتننامەیە دێت.

ئەگەر سەیری بارودۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و ھاوسێ عەرەبەكانی ئیسڕائیل بكەین، لە ئێستادا لە ھەموو كاتێك زیاتر بارودۆخیان شڵەژاو و ناسەقامگیرە ھەم لە رووی ئەمنی و هەم لە ڕووی ئابووری و سیاسیشەوە، كە بە ھیچ شێوەیەك بواریان نادات بتوانن كاردانەوە بنوێنن بەرامبەر بەم ھەنگاوەی ئەمەریكا، لەلایەكی ترەوە پێشھات و گۆڕانكارییەكان لە ماوەی ڕابردوودا بە تایبەتی دوای نەمانی زۆرینەی ڕژێمە عەرەبییەكان، ئەم وڵاتانەی بە ئاراستەی ململانێی مەزھەبگەری ئاراستە كرد، بەو ھۆكارەی باڵانسی ھێز لە نێوان شیعە و سوننەدا تەواو گۆڕا و ئێرانیش توانی ھەژموونی خۆی بەسەر زۆرینەی وڵاتانی ناوچەكەدا بسەپێنێ، ئیدی ململانێ مەزھەبییەكان و چارەسەركردنی بارودۆخی ناسەقامگیری ئەم وڵاتانە، كاری لەپێشینەیانە، نەك كێشەی فەلەستین.

ڕەوشی حكومڕانی فەلەستینییەكان بە جۆرێكە شایەنی باسكردن نییە، ئیسڕائیلیش بە درێژكردنەوەی گەمارۆكان و بڕینی یارمەتییەكان كە لە دەرەوەی سنوور بۆیان دەھات، حكومەتی فەلەستینی تەواو ئیفلیج كردووە، ئۆپەراسیۆنە سەربازی و بۆردوومانە بەردەوامەكانی سوپایی ئیسڕائیلیش، شتێكی نەھێشتۆتەوە بە ناوی ژێرخانی ئابووریی ئەم وڵاتە، بۆیە یەكێك لە خاڵە ھەرە سەرەكییەكانی پلانی ئاشتی، بەگەڕخستنی سەرمایەیەكی گەورەیە بە بڕی ٥٠ ملیار دۆلار لە بووژانەوەی وڵاتی داھاتووی فەلەستین، كە ھەلی كار بۆ ملیۆنێك كەس دەڕەخسێنێت، ئەمەش پەیامێكی ڕوونی (سەرۆك ترەمپ) بوو و ڕازی بوون بە پلانی ئاشتی بەرامبەر بە چاككردنی رەوشی ئابووری و گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ فەلەستینییەكان.

دەبێ ئەوەش لەبیر نەكەین، ماوەی یەك سەدە كێشەی فەلەستین تاكە پرسی وڵاتانی عەرەبی بوو، بەڵام لە ئێستادا بە دەیان كێشەی لەو جۆرە لە ناوچەكەدا بوونیان ھەیە، ئەم گۆڕانكاریانەش كێشەی فەلەستینیان كردۆتە پرسێكی لاوەكی و زۆر جێگەی بایەخی دەسەڵاتداران و جەماوەری وڵاتانی عەرەب و ئیسلامی نییە، بەو پێیەی لە ڕابردوودا لێدوانێكی سادەی دژ بە كێشەی فەلەستین، پایتەختی زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، گەورەترین خۆپیشاندانی بەخۆیەوە دەبینی، كەچی دوای راگەیاندنی پلانی ئاشتیی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، كە قودس دەكاتە پایتەختی ئیسڕائیل، شتێكی لەو جۆرە ھەستی پێ نەكرا.

لەسەر ئاستی زلھێزانی ھەرێمییش، ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی كێشەی فەلەستین دەزانی، بە تایبەتی ئێران و توركیا، بارودۆخیان بە جۆرێكە كە كاردانەوەیان بەرامبەر پلانی ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست جگە لە چەند لێدوانێكی شەرمنانە، ھیچی تر نەبوو، ئەمە لە كاتێكدایە لە ڕابردوودا ئێران ھەڕەشەی وێرانكردنی ئیسڕائیل و سڕینەووەی دەكرد لەسەر نەخشەی جیھان و توركیاش لە بەرامبەر شكاندنی ئابڵووقەی سەر كەرتی غەززە، ئامادە بوو گەورەترین سەركێشی بكات و كەشتیی ھاوكاری بۆ ئەم بەشەی فەلەستین بنێرێت و لەو پێناوەشدا ھەموو پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسڕائیل بپچڕێنێت .

ئەگەر لە ڕابردوودا جۆرێك لە جیاوازیی تێڕوانین ھەبووبێت سەبارەت بە شێوازی چارەسەركردنی كێشەكانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان بلۆكی رۆژھەڵاتی بە سەركردایەتیی ڕووسیا كە زۆرینەی كات پاڵپشتی وڵاتانی عەرەبی بوو بە تایبەتی (عێراق و سووریا و میسر) لە پرسی ململانێی عەرەب -ئیسڕائیل، لە بەرامبەردا ڕۆژئاوا بە ڕابەرایەتیی ئەمەریكا ھەموو كات لای ئیسڕائیلیان گرتووە، بەڵام دوای ڕووداوەكانی گۆڕینی ڕژێم لە عێراق و بەھاری عەرەبی، ئیدی شتێك بە ناوی ململانێ بوونی نەماوە، بەڵكو لە ئێستادا ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە ھەردوو زلھێز لێكتێگەیشتنی گشتگیریان بۆ چارەسەری گشت پرسەكانی ناوچەكە ھەبێت.




دوایین هەواڵەکان

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بەیاننامەیەک سەبارەت بە پێشهاتە مەترسیدارەکان بڵاو دەکاتەوە

TUESDAY, 20 JANUARY 2026 23:01:00

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، کە دۆخی سووریا چووەتە قۆناغێکی زۆر ھەستیارەوە. بۆیە بانگەوازێکی ڕوون لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین کە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و ھەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل لە ڕۆژئاوا.

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانی میسر کۆبووەوە

TUESDAY, 20 JANUARY 2026 21:01:00

داڤۆس-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ حەسەن ئەلخەتیب وەزیری وەبەرھێنان و بازرگانیی دەرەکیی کۆماری میسر کۆبووەوە.

 
بانگەوازێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان

TUESDAY, 20 JANUARY 2026 20:01:00

ھەولێر-KDP.info- فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە بانگەوازێکدا دەڵێت: ڕەچاونەكردنی تایبەتمەندی و مافەكانی گەلی كورد لە سووریا و پەرەسەندنی ئاڵۆزی و شەڕ و پێكدادان لەدژی گەلی كورد دەبێتە هۆی تێکدانی ئاشتی و ئارامی ئەو ناوچانە.

مەسروور بارزانی لەگەڵ کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە

TUESDAY, 20 JANUARY 2026 20:01:00

داڤۆس-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرھەم ساڵح کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، جەختیان لە پێویستیی کۆتاییھێنان بە شەڕ و پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری نەمسا کۆبووەوە

TUESDAY, 20 JANUARY 2026 20:01:00

داڤۆس-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری نەمسا، ھاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی ھاریکاریی و ھاوئاھەنگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕووبەڕوونەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact