Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 23 JUL 2026 02:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لیوا ھێرش: کێشەی ھەزاران ھاووڵاتی بۆ مامەڵەی ڕەگەزنامەی عێراقی چارەسەر کرا
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- ھەردوو وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و فیدراڵ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی ڕەگەزنامەی ھەزاران ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستانەوە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمیش دەڵێ، ئەوانەی تا ساڵی ٢٠٠٥ کێشەی ڕەگەزنامە و پاسپۆرتیان ھەبوو، چارەسەر کراوە.

لیوا ھێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق ڕێک کەوتوون ئەو ھاووڵاتیانەی کێشەی ڕەگەزنامەیان ھەیە، چارەسەر بکرێت. بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا ھەموو ئەو ھاووڵاتیانەی ناویان لە تۆماری لاوەکیدا ھاتووە بەپێی ماددەی ١٤١ی دەستووری عێراق، بەغدا ددانی بە ڕەگەزنامەکانیاندا ناوە."

بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێم دەشڵێت: "ڕێکەوتنەکە تەنیا ئەو ھاووڵاتیانەی پێش ساڵی ٢٠٠٥ دەگرێتەوە، ھاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کێشەکەیان چارەسەر کراوە و دەتوانن ھەموو مامەڵەیەکی پاسپۆرت و ڕەگەزنامە و کارتی نیشتمانی بەبێ کێشە بەڕێوە ببەن."

لیوا ھێرش ئەحمەد جەختی کردەوە: "ھەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت بەردەوام دەبێت و، بە ھەوڵی وەزیری ناوخۆ کێشەی ھەزاران کەس چارەسەر کراوە، چونکە بەپێی دەستووری عێراق مافیان ھەیە کار بە ڕەگەزنامەکانیان بکرێت، بەڵام ئاماری دروستمان لەبەر دەست نییە، کە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ژمارەیان چەندە، ھەرچەندە ژمارەیان زۆریشە."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییان دەرکرد

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکانی وەزارەتی کارەبای پەسەند کرد تایبەت بە ئاسانکاری بۆ ھاووڵاتییان لە گەڕانەوەی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا، ئەویش لە ڕێگەی داشکاندنی بەشێک لە قەرزە کەڵەکەبووەکان.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 19:07:15

ھەولێر-KDP. info- بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند..

نزیكه‌ی 110هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می كشتوكاڵی دهۆک ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوه‌

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 18:07:19

به‌غدا-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری كشتوكاڵی دهۆك گوتی "له‌ چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 110هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می كشتوكاڵی ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوە، ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌رهه‌م ڕه‌وانه‌ی وڵاتانیش بكرێن." 

گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP.info: باسی وردەکاریی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا دەکات

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 16:07:52

​هەولێر-KDP.info: گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە لێخۆشبوون بۆ قەرزی کارەبا و، لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێنمایی بۆ دەردەکرێت؛ هاوڵاتییان دەتوانن لە ماوەی یەک مانگدا قەرزەکە لە ڕێگەی ( ئی‌پسووڵە)وە بدەنەوە.

 
ھێمن ھەورامی: پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئامادەیە

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 16:07:00

​ھەولێر-KDP.info- ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کارانەبوونی پەرلەمانی کوردستان دوای نزیکەی دوو ساڵ لە ھەڵبژاردن ھیچ پاساوێکی سیاسی و یاسایی ھەڵناگرێت، و ئاماژەی بەوەش کرد کە پارتی ھەمیشە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact