Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 FEB 2026 21:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لیوا تارق: ڕەوشی ئەمنیی دھۆک ئارامە و ژمارەیەک تۆمەتباری کوشتن دەستگیر کراون
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- تەنیا لە ماوەی یەک حەفتەدا لە سنووری پارێزگای دھۆک شەش ڕووداوی کوشتن تۆمار کراون. بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی دھۆکیش ھاووڵاتیان لە پاراستنی گیان و ماڵیان دڵنیا دەکاتەوە و دەشڵێ، سبەی وردەکاریی ھەر شەش ڕووداوەکە ئاشکرا دەکەن.

لیوا تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ڕۆژانی ڕابردوو شەش ڕووداوی کوشتن لە سنووری پارێزگای دھۆک تۆمار کراون، کە زۆربەیان لە قەزای زاخۆ بوون، بەڵام ھێزە ئەمنییەکان و پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و گەیشتووینەتە ئەنجامی باش دەربارەی ڕووداوەکانی کوشتن لە دھۆک."

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی دھۆک دەڵێت: "ڕووداوەکان ھیچ شتێکی شارەوەیان تێدا نییە، بەڵکۆ ھەر شەش ڕووداوەکە کوشتن، یان کێشەی کەسی بووە، یانیش کۆمەڵایەتی، ژمارەیەک تۆمەتبار لە لایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کراون، تەنیا ئەوەی ڕووداوی کوشتنی دوو براکەی زاخۆ ماوە و ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین."

لیوا تارق ئەحمەد جەختی کردەوە: "ڕەوشی ئەمنیی سنووری پارێزگای دھۆک ئارامە و ھیچ ئاڵۆزی و پشێویەک نییە، لەبەر ئەوەش، ھاووڵاتیانی دھۆک دڵنیا دەکەینەوە ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بەردەوام لە ئەرکدان بۆ پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتیان و ھەر کەسێکیش دەستی لە تاواندا ھەبێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ئەرکان سەردانی میحوەری پێنجی پێشمەرگەی لە پردێ کرد

THURSDAY, 19 FEBRUARY 2026 20:02:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە یاوەری لیوا روکن ھۆشمەند حیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەت، بەڕێوەبەری جموجۆڵی سەربازی و بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی سەربازی و کارگێڕی، سەردانی میحوەری پێنجی ھێزی پێشمەرگەی کرد و لەلایەن نوری حەمە عەلی، فەرماندەی میحوەر و جێگرانی میحوەر و ئەفسەرانەوە پێشوازییان لێکرا.

 

عەلی حوسێن و پارێزگاری هەولێر چەند پرسێکی هەنووکەییان تاوتوێ کرد

THURSDAY, 19 FEBRUARY 2026 19:02:46

هەولێر-KDP.info- نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئومێد خۆشناو لەگەڵ بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە کۆبووەوە و پێکەوە دوایین پەرەسەندنەکانیان تاوتوێ کرد.

 
ئەنجومەنی باڵای فەتوا بڕی زەکات، سەرفیترە و فیدیەی بۆ ئەمساڵ دیاری کرد

THURSDAY, 19 FEBRUARY 2026 18:02:54

هەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، ڕێژەی شەرعیی زەکاتی پارە، زێڕ، زیو و بڕی سەرفیترە و فیدیەی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ (١٤٤٧ی کۆچی) ڕاگەیاند.

 
د. ھێمن ھەورامی پێشوازی لە کونسوڵی ڕووسیا و شاندێکی پەیمانگای دیراساتی ڕۆژھەڵاتناسی کرد

THURSDAY, 19 FEBRUARY 2026 12:02:00

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی پێشوازی لە کونسوڵی ڕووسیا و شاندێکی پەیمانگای دیراساتی ڕۆژھەڵاتناسی کرد، لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناو ھەرێمی کوردستان و دۆخی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

 

ماڵپەڕی ​KDP وردەکاریی قۆناغێکی نوێی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر لە مانگی سێدا بڵاودەکاتەوە

THURSDAY, 19 FEBRUARY 2026 11:02:00

​ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمسیۆنی بووژانەوەی قەڵای ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا و بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغێکی نوێی نۆژەنکردنەوەی قەڵات دەستپێدەکات کە نیشتەجێکردنەوەی خێزانەکان و کردنەوەی بەشێک لە شوێنە گشتییەکان لەخۆ دەگرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact