Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 13:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی: لیژنەیەکی باڵا بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی 14 پێکھاتووە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- له‌ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی و بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، بڕیاردرا لە ساڵی2020 كۆنگرە ئەنجام بدرێت،  ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ده‌ڵێت، لیژنەیەکی باڵا بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە پێکھاتووە، راشیده‌گه‌یه‌نێت، كۆنگره‌ى ئەمجارە دەبێتە کۆنگرەیەکی نەوعی و خوێنی نوێ دێتە ناو سەرکردایەتی پارتی.

عەلی حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ لێدوانێكدا، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانى راگه‌یاند، بڕیاردراوە ئەمساڵ کۆنگرەی 14ى پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامبدرێت، بۆیه‌ لیژنەیەکی باڵا دروست کراوە بۆ دانانی ئالیەتی ئەنجامدانی کۆنگرە، لیژنەکەش لەمەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێکھاتووە، هه‌روه‌ها چەندین لیژنەی تر دروست دەکرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕای ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکرایەتی وەرگیراوە و لیژنەکە دیاری دەکات کەی کۆنگرە ئەنجامبدرێت.

عەلی حوسێن جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ کۆنگرەی پارتی بەپێی ھەلومەرجی ئێستا دەبێت و گۆرانکاری لەپەیرە و پرۆگرامی پارتی دەکرێت، هاوكات ئێمه‌ بەرچاومان روونترە بۆ ئێستای عێراق و ھەرێم و ناوچەکەش وه ھەوڵدەدەین كه‌ کۆنگرەی ئەمجارە نەوعی بێت، راشیده‌گه‌ینێت، پارتی پێویستی بەوە ھەیە كه‌ كۆنگره‌كه‌ لەئاستی قۆناغی ئێستا و ھەلومەرجه‌كه‌ و قوربانیەکانی پارتیمان بێت.

ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌شڵێ، دوێنێ و ئەمڕۆ سبەیش بەیەکه‌وه‌ دەبەسترێنەوە و خوێنی تازە دێتە ناوسەرکردایەتی پارتی، باس لەوەش ده‌كات، پارتی حیزبی ھەموو توێژەکانە بە کورد و ئەوانەی لەکوردستانیش دەژین.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

جێگری پارێزگار بۆ KDP.info: کابینەی نۆیەم سەردەمێکی زێڕین بووە بۆ ئاوەدانی لە دھۆک

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای تەواوی قەیران و بەربەستەکان، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردەمێکی زێڕینی ئاوەدانی لە دھۆک تۆمار کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩وە تاوەکو ئێستا ١٥٠٠ پڕۆژە لە سنووری پارێزگاکەدا ڕاگەیەندراون، کە ١٠٠٠ پڕۆژەیان تەواو بوون و کەوتوونەتە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مافی خانەنشین بوون بەم توێژە دەبەخشێت

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان دا و مافی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینیی پێبەخشین.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ئەلمۆنیتۆر"، تیشکی خستە سەر داھاتووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا و سیستەمی بەرگریی پاتریۆت، ھێرشە درۆنییەکان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دۆخی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: سەرجەم سکاڵاکانی دژمان ڕەت کرایەوە

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاو کردەوە کە بڕیاری دابوو سەرجەم ئەو سکاڵایانە رەت بکاتەوە کە دژی حکوومەتی ھەرێم تۆمار کرابوون.

 
لقی ٧ی پارتی لە واشنتۆن ئاھەنگێکی جەماوەری بۆ دوو بۆنەی نەتەوەیی ساز دەکات

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

واشنتۆن-KDP.info- بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٨٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، لە واشنتۆنی پایتەخت ئاھەنگێکی شکۆدارانە بەڕێوەچوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact