Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 6 OCT 2026 17:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی پڕۆژەی چوارچێوەی هاوبەشیی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١/١٥ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەردانی ئەم هەفتەیەی شاندی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان. سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە لە گەڵ شاندی عێراقی جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی نەوت و بودجە و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان کراوەتەوە.

پاشان سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە پرۆژە یاسای چاکسازی دا و جەختی کردەوە کە حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی چاکسازی و دووپاتیشی کردەوە کە ئامانج لە چاکسازی رێکخستنەوەی مووچە و دابەشکردنی داهاتە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە. دڵنیاییشیدا کە مووچە و مافی هیچ کەسێکی شایستە بەتایبەتی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی نابڕدرێت. لەمبارەیەوە بڕیاردرا روونکردنەوەی پێویست لە بارەی پاراستنی مافی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیان و گیراوانی سیاسی بدرێتە پەرلەمانی کوردستان.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی پڕۆژەی چوارچێوەی هاوبەشیی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ( Public Private Partnership (PPP) ) کە بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەنجومەنی وەزیران سەڕەڕای پشتیوانیکردنی پڕۆژەکە لە پێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیجی و خزمەتگوزاری بە هاوبەشی کەرتی تایبەت لە چوارچێوەیەکی یاسایی روون وئاشکرا و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی پلاندانانی راسپارد لێکۆڵینەوەی زیاتر لەمبارەیەوە بکات و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە پێشنیار و تێبینییەکانیان پڕۆژەکە دەوڵەمەندتر بکەن.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق دەکات

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 16:10:29

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە  بەڕێز مستەفا سەنەد وەزیری گەیاندنی عێراق و شاندی یاوەری کرد.

 
شاندی باڵای دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 16:10:02

ھەولێر-KDP. info-  لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی دانوستانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە پابەندییەکان و ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2027، ڕۆژی چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەم 2026، شاندێکی باڵای دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

 
پسپۆرێكی مێژوو: گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر له‌ یەکێتی سۆڤیه‌ت چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی هه‌بوو

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 16:10:58

هه‌ولێر -KDP.info- له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ، 6 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 195، بارزانی نه‌مر له‌ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو گه‌ڕایه‌وه‌ عێراق، پسپۆرێكی مێژووی عێراقیش ده‌ڵێ "گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر له‌ سۆڤیه‌تی پێشوو چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی هه‌بوو."

 

سەرۆکی حکوومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیا (HITEX)ی كردەوە

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 14:10:25

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیا HITEX 2026ی لە هەولێر كردەوە.

 

 

دیدگای ڕوونی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 13:10:27

دکتۆر عرفان عەزیز

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact