Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 16 SEP 2026 10:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دیاری كرا
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت و لەسەر راسپاردەی وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دیاری كرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت، مەسروور بارزانی و، لەسەر راسپاردەی وەزیری ناوخۆ، رێبەر ئەحمەد، عەمید دلێر نەجات یاسین نەجاڕ، وەك بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دیاری كرا.

عەمید دلێر نەجات، خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە زانستەكانی پۆلیس و هەروەها لە یەكەمەكانی كۆلێژی پۆلیسی هەولێریشە.

ئومێد بابان

 




دوایین هەواڵەکان

ماڵپەڕی KDP.info کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەخاتەڕوو

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 09:09:03

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆ دەبێتەوە و دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا، سەرژمێری و دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن تاوتوێ دەکرێن.

 
عەلی حوسێن سەردانی شاعیری گەورەی کورد لەتیف هەڵمەت دەکات

TUESDAY, 15 SEPTEMBER 2026 22:09:23

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، لە شاری سلێمانی سەردانی ماڵی شاعیری گەورەی کورد، لەتیف هەڵمەتی کرد.

 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسى ئیتاڵیا ده‌كات

TUESDAY, 15 SEPTEMBER 2026 21:09:00

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٩/١٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

 
لە سنووری ڕانیە و قەڵادزێ یادی ٦٥ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەرز ڕاگیرا

TUESDAY, 15 SEPTEMBER 2026 21:09:00

ڕانیە-KDP.info- بە بۆنەی ٦٥ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بە هەماهەنگیی لقی ١١ـی پارتی و دەزگای ئەیلوول و گوڵان، کۆڕێک بۆ کرمانج عزەت، بەرپرسی لقی ١١ ڕێکخرا. لە کۆڕەکەدا، بەرپرسی لقی ١١ ڕایگەیاند کە شۆڕشی ئەیلوول تەنها بزووتنەوەیەک نەبووە دژی ستەم، بەڵکوو قوتابخانەی بەرخودان، متمانەبەخۆبوون و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی بووە.

 
لەسەر ئەرکی لقی ٣ پەیکەری شەھیدی قەڵەم (مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی) لە کەرکووک نۆژەن کرایەوە

TUESDAY, 15 SEPTEMBER 2026 20:09:00

کەرکووک-KDP.info- لەسەر ئەرکی لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا لە شەقامی کۆماریی کەرکووک، پەیکەری نۆژەنکراوەی مێژوونووس و نووسەری دیاری کورد، شەهید مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی دەستنیشان و پەردەی لەسەر لادرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact