Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 4 OCT 2026 22:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شنگال.. بە هۆی بۆردوومانی بارەگایەكی پەكەكە حەوت كوژراو و سێ بریندار هەن
| KDP.info


شنگال-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی شنگال رایگەیاند، ئەمڕۆ نیوەڕۆ جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بارەگایەكی پەكەكەیان لە شنگال كردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە حەوت كوژراو و سێ بریندار هەن.

قاسم شەشۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بارەگایەكی پەكەكەیان لە كۆمەڵگای دووگرێ بۆردوومان كردووە و، بەو هۆیەوە حەوت كوژراو و سێ بریندار هەن، كە لەناو بارەگای پەكەكەدا بوون و چەكداری ئەوانن.

شەشۆ گوتیشی، دوای بۆردوومانكردنی بارەگاكە، تەرمی كوژراوەكان و بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانەی سنوونێ كراون.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جاری دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە هۆی بوونی پەكەكەوە لە شنگال، ئەو ناوچه‌یان بۆردوومان كردووە، ئەمەش وای كردووە كە ئاوارەكان و خەڵكی شنگال نەوێرن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

 

بڵند ئیبراهیم   




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی لە ڕێوڕەسمی کادیران: پارتی نەیهێشت نائومێدی جێگیر بێت و بڕوابەخۆبوونی گەڕاندەوە

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 20:10:46

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، له‌ شاری هه‌ولێر ڕێوره‌سمی كۆتاییهاتنی خولی بیسته‌می په‌یمانگه‌ی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو . 

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 18:10:39

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی هاوخەمی راگەیاند.

د. عەبدولحەکیم بۆ KDP.info: کار دەکەین بۆ هاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 18:10:06

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گوتی، پرۆسه‌ی چاكسازی بۆ یه‌كسختنی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا، بۆیه‌ ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ سوپای عێراق." 

 
پارێزگاری دهۆک: ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین و هیچ دارێک لە ناو هەرێمی کوردستان نەبڕاوە

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 13:10:35

دهۆک-KDP.info- پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، ئەو دارانەی لەم ماوەیەدا دەبڕڕێن و ڤیدیۆکانیان بڵاوکراوەتەوە، لە ناو خاکی تورکیادان و هیچ دارێک لە ناو هەرێمی کوردستان نەبڕاوە، هەروەها ئاماژەی بەوە دا، بارهەڵگرەکان لە ڕێگەی دەروازەی سەرزێڕێوە دەهێنرێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

 
د. سالار عوسمان: پشتیوانی لە ناوەندە فکری و زانستییەکانی کورد لە تاراوگە دەکەین

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 12:10:22

سویسرا-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویسرا، زنجیرەیەک بەسەرکردنەوە و دیداری گرنگی لەگەڵ کەسایەتییە فکری، ئەدەبی، میدیایی و پەروەردەیییەکانی کورد لە تاراوگە ئەنجام دا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact