Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 7 DEC 2025 13:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عێراق وەک وڵاتێکی دەستکرد
| KDP.info


كه‌ریم قادر

تا نووکە بەشێک لە زنجیرەکانی دامەزراندنی عێراق، وەک وڵاتێکی دەستکردی بەرەنجامی شەڕی یەکەمی جیهان شاراوەن. هێنانی کەسێک لە دەرەوە و دانانی بە مەلیک، زیاتر بۆ ئەو راستییە دەگەڕێتەوە، کە بۆ ئەوە نەبووە تاسەر بێت، بۆ پێگەیشتوویی مرۆڤی ئەم وڵاتە جێهێڵراوە.

دوای ئەو هەموو کارەسات و مەینەتیانەی لەلایەن حکومڕانانەوە بێ جیاوازی دووچاری خەڵکی ئەم وڵاتە دەستکردە هاتن، لێ دوای رووخانی رژێمی سەدام دەرفەتێک بۆ بنیاتنانی وڵاتێک هاتە پێش، کە هەموو تێیدا هەست بە هاووڵاتێتی خۆی بکات، بەڵام ئەوە نەبوو، رووداوەکانی دواتر ئاماژەن، کە هەرگیز ناشبێت، چونکە لەبری دروستکردنەوەی وڵاتێک بۆ هەمووان، وڵات لە مەزهەبێکەوە رادەستی مەزهەبێکی دی کرا، ئەویش بەنۆرەی خۆی لەبری کارکردن بۆ ئاشتبوونەوە و دروستکردنەوەی متمانە و بەقای هەڵتەکاو، بە پشتیوانی مەرجەعیەت بە سەپاندنی ویستی تاک مەزهەبی دەستی پێکرد.

راستییەکی بەرچاو...

دۆخی ناوچە سوننەنشینەکانی دوای شکستی سەربازی داعش و دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان لە بەشی خوارووی وڵات، ئەو راستییەمان پێ دەڵێت، کە ئەوانەی حكومڕانی ئێستا وەک ئەوانەی پێشوو بڕوایان بە پێکەوەژیانی ئاشتی و یەکسانی و پێشکەوتنی وڵات نییە. ئەگەرنا بەو پێیەی حەشدی شەعبی بە فتوای مەرجەعیەت دروست بووە و بەشێکە لە دامەزراوەی هێزی چەکداری وڵات و کۆنترۆڵەکەی لەدەستە، دەبوو سنوورێکی بۆ رەفتارە مەزهەبییەکانی حەشد دانابایە، هەروەها  گوشاری لە حزبە حکومڕانەکان بکردبایە، کە پێویستە نەک کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست بکەن، بەلکو دەبێت تەواوی کێشە هەڵواسراوەکان، بە کێشەی سنوورەکانی ناوخۆوە چارەسەر بکەن، نەک جەختکردنەوە لەسەر هێشتنەوە و درێژەپێدانی دۆخێک، کە بە ئەزموون ساغ بۆتەوە، رێگرە لە سەقامگیری و پێشکەوتنی وڵات. 

ئەگەر دامەزراندنەوەی عێراقێک بۆ هەمووان، جێی بایەخی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، بەر لە هەڵنانی هەر هەنگاوێکی دیکەی ناتەواو، پێویستە شەنوکەوی هۆشمەندانەی ئەو پرسیارانە و پرسیاری دی بکرێن:

• ئایا ئەو حزبانەی کە لەسەر بنەمای چەوساندنەوەی مەزهەبی یا بۆ بەرژەوەندی مەزهەبی دروست بوونە، کە لە مەیدانەکە هەن و بەسەر بڕیار و جومگەکانی وڵات باڵادەستن، لەباریاندا هەیە ئەوە بکەن یا ئەوە دەکەن؟

• ئایا هاووڵاتی نوێی مەدەنی لە عێراق بەرهەمهێنراوە یا هێشتا لەناو قاوغی کۆن دەخولێتەوە، کە بەچاوی سەردەست و بندەست هەڵسوکەوت لەگەڵ بەرامبەر دەکات؟

• ئایا لەو بێ متمانەیەی لەنێوان پێکهاتەکان هەیە، زەمینەی گۆڕینی وڵاتێکی مەزهەبی بۆ وڵاتێکی مەدەنی هەیە، بەو مانایەی مەرجەعیەت لە کاروبارەکانی وڵات وەدەربنرێت؟ 

دەنگێکی لاوازی ناڕوون و تەمومژاوی...

هەرچەندە لە خۆپشاندنەکانی ئۆکتۆبەر، کە سەرەڕای توندوتیژییە لەڕادەبەدەرەکان تا ئێستا بەردەوامە و پێناچیت بە ئاسانی هێور بێتەوە، دەنگێکی لاواز بە ئاراستەی دامەزراندنی عێراقێک هەیە، کە بۆ هەمووان بێت، بەڵام ناڕوون و تەمومژاوییە، زیاتر بۆنی سەپاندنی مۆدیلێکی دیکەی لێدێت نەک رێزگرتن لە جیاوازییەکان و تایبەتمەندی پێکهاتەکانی. جگە لەوە ناوە ناوە بانگەشەی دەستێوەردانی (یو ئێن)مان بەرگوێ دەکەوێت، کە زۆر لە سیناریۆی سەرەتای دامەزراندن دەچێت، بەڵام له‌بری ئەوەی کەسێک لەدەرەوە بهێنن، ئەمجارە بەپاساوی سەرپەرشتکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنێکی شەفاف یو ئێن بەشدار دەبێت لە دانانی کەسێکی ناوخۆ.

 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 
پسپۆڕانی گەشتوگوزار بۆ KDP: ھەولێر ئامانجی خۆی پێکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 10:12:30

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای ھەولێر، دکتۆر یادگار محەممەد سەلیم لە ڕێی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کرد، کە لە کابینەی نۆیەم جگە لە پڕۆژەکانی ڕووناکی و ئاو و خزمەتگوزاری، گرینگی بە کلتوور و شوێنەواریش داوە. 

 
گوھدار شێخۆ بۆ KDP: پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، کردنەوەی یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات، کە شەرەفێکی گەورە بوو بۆ ئێمە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمەش تەنیا بۆ ئەمساڵ نییە و ساڵانە ئەو پێشانگایە دەکرێتەوە.

د. ھێمن ھەورامی پەیوەست بە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دەوحە زانیاری بۆ KDP دەخاتەڕوو

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

دەوحە-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٦-١٢-٢٠٢٥، د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەشداری لە کۆڕبەندی دەوحەی قەتەر دەکات، ھەروەھا ئەو پانێلەی کە قسەی لەسەر دەکات بابەتی بنیاتنانی ئاشتی و پەیوەندییە ئابورییەکانە، کە لە ناو ۲٤٠ قسەکەری بەشداربوو تەنھا کەسە لە کوردستانەوە بەشدارە.

 
محەممەد شوکری بۆ KDP: ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت بۆ سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرینگە

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیی سەرکردایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھێزە، ئەمەش وای کردووە وڵاتی ئیمارات لە داھاتوودا لە ھەرێمی کوردستان کاری زۆر باش بکات، بەتایبەت لە بواری ئابووری، لەبەر ئەوەی نوێنەرێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستانیان دیاری کردووە بۆ کارکردن لە کوردستان و سیاسەتی سەرۆکی حکوومەتیش ئەوەیە، ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی بەھێز بێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact