Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 16 SEP 2026 01:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە شاندێکى ENKS کرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەختى لە گرنگیى یەکڕیزى و تەبایى و پێکەوەکارکردن و لێکگەیشتن و بنیاتنانى متمانە لەنێوان لایەن و پێکهاتە کوردستانییەکان لە سووریا کردەوە، هەموو ئامادەییەکیشى بۆ هاوکارى و پشتگیریى هەر هەوڵێک لەپێناو ئارامى و سەقامگیرى و چارەسەرکردنى ئاشتیانەى کێشەکان لە ناوچەکە نیشان دا.

ئەمڕۆ دووشەممە 2/12/2019 لە هەولێر بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندێکى باڵاى ئەنجومەنى نیشتمانیى کوردى لە سووریا (ئەنەکەسە) بە سەرۆکایەتیى بەڕێز سعوود مەلا سەرۆکى ئەنەکەسە، دوایین پێشهاتەکان و دۆخى سووریا و ئامادەیى و ڕۆڵ و کاریگەریى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکانیان لە ناوچەکە تاوتوێ کرد.

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە پێویستیى تەبایى و یەکترقبووڵکردن لەنێوان پێکهات و لایەنەکان لە سووریا و کارکردن لەپێناو چارەسەرى کێشەکان و گێڕانەوەى ئارامى و سەقامگیرى کردەوە، نیگەرانیى خۆیشیان لە هەوڵەکانى گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچەکە و کار و ڕەفتارى چەکدارانى توندڕۆى ئۆپۆزسیۆنى سووریا نیشان دا.




دوایین هەواڵەکان

عەلی حوسێن سەردانی شاعیری گەورەی کورد لەتیف هەڵمەت دەکات

TUESDAY, 15 SEPTEMBER 2026 22:09:23

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، لە شاری سلێمانی سەردانی ماڵی شاعیری گەورەی کورد، لەتیف هەڵمەتی کرد.

 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسى ئیتاڵیا ده‌كات

TUESDAY, 15 SEPTEMBER 2026 21:09:00

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٩/١٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

 
لە سنووری ڕانیە و قەڵادزێ یادی ٦٥ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەرز ڕاگیرا

TUESDAY, 15 SEPTEMBER 2026 21:09:00

ڕانیە-KDP.info- بە بۆنەی ٦٥ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بە هەماهەنگیی لقی ١١ـی پارتی و دەزگای ئەیلوول و گوڵان، کۆڕێک بۆ کرمانج عزەت، بەرپرسی لقی ١١ ڕێکخرا. لە کۆڕەکەدا، بەرپرسی لقی ١١ ڕایگەیاند کە شۆڕشی ئەیلوول تەنها بزووتنەوەیەک نەبووە دژی ستەم، بەڵکوو قوتابخانەی بەرخودان، متمانەبەخۆبوون و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی بووە.

 
لەسەر ئەرکی لقی ٣ پەیکەری شەھیدی قەڵەم (مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی) لە کەرکووک نۆژەن کرایەوە

TUESDAY, 15 SEPTEMBER 2026 20:09:00

کەرکووک-KDP.info- لەسەر ئەرکی لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا لە شەقامی کۆماریی کەرکووک، پەیکەری نۆژەنکراوەی مێژوونووس و نووسەری دیاری کورد، شەهید مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی دەستنیشان و پەردەی لەسەر لادرا.

 
پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە لەبارەی (هەژماری من)

TUESDAY, 15 SEPTEMBER 2026 18:09:26

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا سەبارەت بە ھەژماری من خۆشحاڵی ڕاگەیاند کە ئەم حەفتەیە یەک ملیۆن هاووڵاتی کە لە لیستی مووچەی حکوومەتی هەرێمدان، مووچەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لە ڕێگەی بانکە هاوبەشەکانەوە وەردەگرن، کە مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندیی عێراقن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact