Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 AUG 2026 13:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەحمود محەمەد: پارتی نیگەرانە لەوەی لە عێڕاق دەگوزەرێ.. کۆبوونەوەکان بۆ ماوەی سێ مانگە لەسەر داوای یەکێتی دواخراون
| KDP.info


هەولێرـKDP.infoـ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربارەی پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێڕاق دەڵێت، ئێمە نیگەرانین لەو باروودۆخەی لە عێڕاق و ناوچەکانی دەگوزەرێ، بۆهەرێمی کوردستانیش ئەو پۆستانەی لە حکوومەت پڕنەکراونەتەوە کەمتەرخەمی پارتە سیاسیەکەیە و خۆیان کاندیدیان نەبووە.

ئەمڕۆ۲ـی ۱۱ـ ۲۰۱۹، کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی، محمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیوەست بە پێشهاتە سیاسییەکانی نێو هەرێمی کوردستان و عێڕاق ڕایگەیاند: " ئەو کێشانەی ئێستا لە عێراقن کێشەی کەڵەکەبوون، بەڵام دەبێت حکوومەت چارەسەریان بکات، هەندێک کەس دەیانەوێت دۆخەکە بۆ خۆیانی بەکاربێنن و ئێمە نیگەرانین لەم دۆخەی ئێستا، کە لە عێڕاق دەگوزەرێ."

بۆ بابەتی هەموارکردنەوەی دەستوور، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: "ئەگەر دەستوور وەکو خۆی جێبەجێبکرایە، ئێستا پێویستی بە گۆڕان نەدەبوو، کێشە لە دەستوور نییە، بەڵکو کێشە لە جێبەجێکردنی دەستور بوو، وە نابێت هەموارکردنەوەی دەستوور ببێتە ئامرازێک بۆ کەمکردنەوەی ماف و دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان."

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەست بە دۆخی ئێستای کوردستان، رایگەیاند: " ئەوەى باس دەکرێت کە گوایە رێککەوتنەکان وەکو خۆی جێبەجێناکرێت، ئەوە نابێت لە میدیا باس بکرێت، بەڵکو دەبێت لە گفتوگۆکان باسی لێوە بکرێت.

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتیشی: " رێککەوتنەکان لە بارەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێکراون، ئەو پۆستانەشی پڕ نەکراونەتەوە، بۆ خودی پارتە سیاسییەکە دەگەڕێتەوە، هەروەها لە حکوومەت بە هیچ جۆرێک لەسەر بنەمای ٥۰بە ٥۰ نیە."

محمود محەمەد، گوتیشی: "کۆبوونەوەکان بۆ ماوەی سێ مانگە لەسەر داوای یەکێتی دواخراون و ئێمە نازانین یەکێتی باس لە چ بەشێکی رێککەوتنەکە دەکات کە دەڵێن جێبەجێنەکراوە، کۆبوونەوەمان لەگەڵ گۆڕان ئەنجامداوە، بەڵام لەگەڵ یەکێتی دیارنییە کەی ئەنجامدەدرێت."

لەبارە گۆڕانکارییەکانی سەرۆکی حکوومەت، مەحموود محەمەد رایگەیاند، سەرۆکی حکوومەت نایەوێت هەموو کار و بڕیارەکان لای خۆی کۆبکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند راوێژکاریی بۆخۆی دامەزراندووە، دەسەڵاتی ئەو راوێژکارانە، دەسەڵاتی سەرۆکی حکوومەتە نەک دەسەڵاتی هیچ کەس و وەزیرێک لە ناو ئەنجوومەنی وەزیران. ئەمە کارێکی یاساییە و لە دەسەڵاتی سەرۆکی حکوومەتە ئەو کارە بکات.

 

فایزە کۆییی

 




دوایین هەواڵەکان

بۆ ئەوانەی ئەرکیان لە کاری سیاسیدا قورسە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 12:08:00

فازڵ میرانی

پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەم بەرهەمی کشتوکاڵیی شێخانی ڕەوانەی بازاڕەکانی عێراق و ناوچەکە کردووە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 11:08:00

شێخان-KDP.info- ئاسانکاری و پشتگیرییەکانی حکوومەت، کەرتی کشتوکاڵی لە قەزای شێخان بە شێوەیەکی بەرچاو بووژاندووەتەوە. لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری قەزای شێخان دەڵێت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە چاندن و کشتوکاڵ لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم ھاندەری جووتیاران بووە تا ڕووبەڕی داچاندنی پەتاتەیان کە ساڵانی پێشوو ٢ ھەزار دۆنم زەوی بووە، بۆ ٢٠ ھەزار دۆنم زەوی زیاد بکەن، بەمەش بەرھەمی پەتاتەی قەزاکە گەیشتووەتە ٢٠٠ ھەزار تەن و ھەناردەی دەرەوەش دەکرێت.

 
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان دەرکرد

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا و لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لە سنووری شاری ھەولێر و شارۆچکەکانی دەوروبەری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنی گوژمەی پێویست لەسەر داھاتی شارەوانی و ئاو بە مەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر و شارۆچکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکەم کە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لەگەڵ ھێزە حکومییەکانی سووریادا بەدەستھاتووە."

 
جەنەڕاڵ شنایدەر: بۆ ئایندە لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە پلانی تۆکمە و نوێمان دەبێت

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ئیدارە و میرە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ گەنتەر شنایدەر، بەڕێوەبەری گشتی ھێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact