Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 2 SEP 2026 09:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"شاندێکی باڵای پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info - بڕیارە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق و گەرەنتیکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و ئەندامێکی لیژنەی داراییش ئاشکرای کرد، لیژنەیەکی باڵای پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

محەمەد سەعدەدین، ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بودجەی گشتیی عێراق لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەکرێت و کوتلەکانی پەرلەمانیش ڕۆڵی گەورەیان ھەیە، ئێمە وەک پەرلەمانی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی بەرپرسیاریەتی لەسەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کوتلەکانی پەرلەمانی عێراق لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی ھەموو کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن، لەوانەش بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان."

ئەندامەکەی لیژنەی داراییی پەرلەمان گوتی: "لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لیژنەیەکی باڵا پێک دێت بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەردانی بەغدا دەکەن و لیژنە پەیوەندیدارەکانیش بەردەوام لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی ھەریەکە و بەپێی تایبەتمەندیی خۆی لەگەڵ لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق دانوستان لەسەر پرسەکان بکەن، بەتایبەتی گەرەنتیکردنی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان."

سەعدەدین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لێکتێگەیشتنی باش ھەیە و ھیچ خولێکی پەرلەمان وەک ئێستا پەیوەندیی نێوان ھەردوو پەرلەمان لە ئاستێکی باشدا نەبووە، ھەماھەنگییەکی باش ھەیە و سەردانەکانیش لە لایەن ھەردوولاوە بەردەوام دەبن تا گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی، بەڵام کاتی سەردانی شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ بەغدا دیاری نەکراوە، ھەرچەندە پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داھاتوودا سەردانەکە بکرێت."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە

TUESDAY, 01 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەممەد بن راشد، سەرۆکوەزیرانی ئیمارات کۆبوویەوە و سەرکۆنەی ھێرشەکانی سەر ئیماراتیان کرد و جەختیان لە پاراستنی ئارامیی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە.

مەسروور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی دەکات

TUESDAY, 01 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ھاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی، سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی دەربڕی.

 
پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولفەتاح بۆتانی

TUESDAY, 01 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی، نووسەر و سەرۆکی پێشووی ئاکادیمیای کوردی بڵاو کردەوە و پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و ڕۆشنبیرانی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووسەری ناسراو (عەبدولفەتاح بۆتانی) دەکات

TUESDAY, 01 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەری ناسراو خوالێخۆشبوو (عەبدولفەتاح بۆتانی) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.

 

عەلی حوسێن: ئافرەتانی کورد لە شۆڕش، ئاوەدانی و حکومڕانیدا ڕۆڵی دیاریان ھەبووە

TUESDAY, 01 SEPTEMBER 2026 20:09:00

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمیای ژنان بۆ سەرکردایەتی لە عێراق کرد و پشتیوانیی پارتی بۆ پێگەیاندن و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاریی ئافرەتان دووپات کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact