Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 7 JUL 2026 13:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شۆڕشی ئەیلوول توانی ھێز و ئیرادە بە گەلی کوردستان ببەخشێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ٥٨ ساڵ بەسەر ھەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا بە ڕابەرایەتیی بارزانی نەمر تێدەپەڕێ، لەم ساڵیادەشدا گەنجان و قوتابیانی پارێزگاکانی کوردستان دەڵێن، ژەنەراڵ مستەفا بارزانی ھەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی یەک خست. دەشڵێن،‌ سەرۆک بارزانی درێژەپێدەری شۆڕش و ڕێبازی بارزانی نەمرە و توانیی ڕاپرسی بۆ کوردستان بکات.

پەنجا و ھەشت ساڵ بەر لە ئەمڕۆ، لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٦١دا شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانی نەمر ھەڵگیرسا، شۆڕشێک کە بڕوابەخۆبوون و ئیرادەی لە ناخی ھەموو تاکێکی کوردستانیدا دروست کرد.

ھونەر محەممەد، بەرپرسی لقی قەڵاتی ھەولێری (ی.ق.ک) سەبارەت بەم ڕۆژە مێژوویییە دەڵێت، لە یادی پەنجاوھەشتەمین ساڵەی ھەڵگیرسانی گەورەترین و درێژترین شۆڕش لە مێژووی گەلی کوردستاندا کە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو، ئەمڕۆ لە سایەی ئەو شۆڕشە لە کەشێکی ئارام و ئازاددا ئەو یادە پڕشکۆیە دەکەینەوە، ئەو شۆڕشەی لە مێژووی کورد بە سەرکردایەتیی ژەنەراڵ مستەفا بارزانی ھەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی یەک خست، تێیدا یەکدەنگیی ھەموان گەورەترین ھێزی بە شۆڕشەکە بەخشی و پێشی وایە، یەکێک لە کاریگەرترین دەرەنجامەکانی شۆڕشەکە ڕێککەوتننامەی (۱۱)ی ئادار بوو کە یەکەمین ڕێککەوتننامە بوو تێیدا ددان بە بەشێک لە مافەکانی کورددا نرا و حکوومەتی بەعس ناچار بە دانوستان کرا.

ڕێککەوتننامەی ١١ی ئاداری ھێنایە بەرھەم

شۆڕشی ئەیلوول ڕێککەوتننامەی ١١ی ئاداری ھێنایە بەرھەم، کە بە ڕووداوێکی گەورەی سەدەی بیستەم دادەندرێت لە مێژووی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا، چونکە بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا، ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی ددانپێداندراو لە باشووری کوردستان دروست بوو، زمانی کوردی شانبەشان لەگەڵ زمانی عەرەبی، وەک زمانی فەرمی ناسێندرا و توانی خوێندنی قوتابخانەکان بکاتە زمانی دایک و بیری قوتابیان فراوانتر بکات و، کورد وەک ھاوبەش لە عێراقدا بناسێنێ، لەگەڵ کۆمەڵێک دەستکەوت و مافی گرنگ بۆ گەلی کورد.

ھونەر محەممەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانیشی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئێمەی گەنج، توێژی کاریگەری کۆمەڵگا دەبین و پێویستە ھێز لە شۆڕشی ئەیلوول وەربگرین بۆ ئەوەی داھاتوویەکی گەش بۆ کوردستان فەراھەم بکەین و سوود لەو ئازادییەی ئێستامان وەربگرین کە لە سایەی دەیەھا شۆڕشی وەک ئەیلوول و خوێنی ھەزاران ڕۆڵەی کوردستان وەدەست ھاتوون و ھیوا و ئاواتی ھەزاران ساڵەی گەلی کورد بە قەڵەمەکانمان بێنینەدی، کە بەدەستھێنانی سەربەخۆییی گەلی کوردستانە، ھەروەھا قوتابیان، سڵاو و دروود دەنێرن بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان و سەروەر و ژەنەڕاڵی شۆڕشی ئەیلوول، بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی ھەمیشە لەیاد."

ھاوکات، ئاری جەمال، بەرپرسی لقی سلێمانیی (ی.ق.ک)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "شۆڕشی ئەیلوول، وەچارخانێکی گرینگ بوو بۆ مێژووی کوردستان، چونکە ئەگەر بگەڕیێنەوە بۆ مێژوو، کورد لە سەردەمێکدا بوو دەنگی نەدەگەیشت بە دەرەوە، بۆیە کورد پێویستی بە یەکێک بوو کۆیان بکاتەوە، ھەربۆیە بارزانی نەمر مەشخەڵی شۆڕشی ئەیلوولی ھەڵگیرساند و وای کرد کوردی ھەرچوار پارچە کۆ بکاتەوە و شکێنەری ئەو ھەنگاوە قورسە بوو، لە سایەی ئەو شۆڕشانەشدا کە بەدوایدا شۆڕشی گوڵان و ڕاپەرینی لێ کەوتەوە، ئێستاش کە حکوومەت و پەرلەمانمان ھەیە، ھەمووی لە دەستکەوتی ئەو شۆڕشە بوو، کە بارزانی نەمر هەڵگیرساند."

ناوبراو گوتیشی: "ئێمەش پێویستە دەست بگرین بەو شۆڕشانەوە و مێژوو کلتووری خۆمان بپارێزین، بۆیە دەبێ وەکو گەنج ئەو دەسکەوتانە لەدەست نەدەین و درێژەپێدەری ئەو خەباتە بین، ئەو نموونە بۆ سەرۆک بارزانی دێنێتەوە، کە سەرۆک بارزانی درێژەپێدەری شۆڕش و ڕێبازی بارزانی نەمرە و توانیی راپرسی بۆ کوردستان بکات و ھەرچوار پارچەی کوردستان کۆ بکاتەوە، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە شۆڕشی ئەیلوول زیندووە."

عەلی حەسەن عیسا، بەرپرسێ لقا دھوک یا ئێکەتیا قوتابیێن کوردستانێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیێ پارتی دیموکراتی کوردستانێ گوت: "پێتڤیە ھەر گەنجەکێ کورد ژ شورەشا ئەیلوولێ فێری ھەستا نیشتمانپەروەریێ ببیت و یێ ئامادە بیت ھەردەم مەرگێ وی لپێش بیت ژبو قوربانیدانێ ژ پێناڤی ئازادیا وەلاتی و پاراستنا خاک و ئالا کوردستانێ، ژبەرکو ئەگەر سەرنجەکێ بدەینە لاپەرێن دیروکا گەلێ کورد دێ بینین تاوانێن مەزن و ناخھەژێن یێن نیڤ دەولەتی ل بەرامبەرھاتینە ئەنجامدان، مینا ئەنفال و کیمیاباران و گورێن بکوم و کوشتن و سوتن و تالانکرنا گوندێن کوردان و تەعریبکرنا ناوچێن ھەرێما کوردستانێ، ژلایێ ڕژێما فاشستا بەعس ڤە، و ژلایێ دیڤە بەرەڤانیکرنا گەلێ کوردستانێ و پێشمەرگەیێ قەھرەمان ب ئیرادەیەکا پیلایی ل ژێر دروشمێ "فیدرالی بو عیراقێ و ئوتونومی ژبو کوردستانێ" دەست ب شورەشێ کر ل ھەمبەر وێ زولما لێ دھاتە کرن و، خەبات و تێکوشانەکا مەزن کریە ژ پێناڤی بدەست ڤە ئینانا مافێن چارەنڤیسسازێ گەلەکێ زلوم لێ کری، بەرخودان و قوربانی دایە تا ژ قڕ کرن و تالانکرن و تەعریبکرنێ، ئەم گەھاندینە کەنارێن ئارامیێ و ئازادیێ و تا ئەنجامدانا ڕیفراندوما سەربەخوییا ھەرێما کوردستانێ کو مەزنترین دەستکەفتە گەلێ مە بدەست خوڤە ئینایی. ژ بەرھندێ ژی گەلەک یا گرنگە گەنجێن مە مێژوویا مللەتێ خو باش بخوینن و ژێ بزانن داکو دوژمنێن باب و باپیرێن خوە ب نیاسن دا بشێن سەرەدەریەکا دروست و سیاسەتەکا گونجایی دبەرژەوەندیا گەلێ خوەدا دگەل دا پەیادە بکەن و دەستکەفتێن گەلێ خوە بپارێزن."

شەڕی ئێمە لە پێناو نەمانی شەڕە

ھاوکاتیش ئەحمەد سەمەد، بەرپرسی لقی زانکۆی کەرکووکی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، شۆڕشی مەزنی ئەیلوول وەچەرخانێکی گەورە بوو لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا، ھەروەھا دەستپێکێکی مێژووییی نوێ بوو بۆ ڕەتکردنەوەی زوڵم و ستەم و ژێردەستەیی کە حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق دەیانکرد بەرامبەر بە ھەموو چینوتوێژەکانی کۆمەڵگە بەبێ جیاوازی. دەشڵێت، جگە لە نەتەوەی کورد سەرجەم نەتەوە جیاوازەکانی شاری کەرکووک، بە ڕابەرایەتیی بارزانی نەمر بەشدارییان لە شۆڕشدا کرد.

ناوبراو تیشکی خستەسەر وتەیەکی بارزانی نەمر، کە دەڵێت: "شەڕی ئێمە لەپێناو نەمانی شەڕە"، چونکە ئێمە ھەرگیز شەڕمان نەویستوە و تەنیا بەرگری لە مافەکانی خۆمان دەکەین، بەگژی زوڵم و ستەمدا دەچینەوە، بۆیە شۆڕشێک بوو توانی ھێز و ئیرادە بە گەلی کوردستان ببەخشێت.

ھەڵکەوت محەمەد

 




دوایین هەواڵەکان

سەنگەر کانەبی بۆ KDP.info: پڕۆژەیەکی گشتگیرمان بۆ هۆشیارکردنەوەی گەنجان هەیە

TUESDAY, 07 JULY 2026 13:07:34

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٣ی قەرەچوغی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لەسەر ڕاسپاردە و ڕێنوێنییەکانی سەرۆک بارزانی، پڕۆژەیەکی گشتگیرمان بۆ هۆشیارکردنەوەی گەنجان و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئامادە کردووە دەشڵێ، لە ڕێگەی کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و موختارەکانەوە دەمانەوێت مه‌ترسییەکانی ئه‌و ماددە کوژەرە لەسەر چینی لاوان دوور بخەینەوە، چونکە هۆشیاریی کۆمەڵایەتی باشترین چەکە بۆ پاراستنی نەوەکانمان.

 
بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ KDP.info: متمانەی هاووڵاتیان، دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئاسانتر کردووە

TUESDAY, 07 JULY 2026 10:07:00

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە پێناو هەرچی باشتر خزمەتکردن بە هاووڵاتیان، پردێکی پتەوی پەیوەندی لە نێوان پۆلیس و هاووڵاتیاندا دروست کراوە، ئەوەش بەهۆی بەهێزبوونی متمانەی دوولایەنەیە، کە ئەنجامی ئەرێنی لە ئاسانکردنی ناساندن و دەستگیرکردنی تۆمەتباران هەبووە.

 
پارکی هەوار دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری هەولێر

MONDAY, 06 JULY 2026 23:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەرە بە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پارکی ھەوار لە بنەسڵاوە دەدرێت و دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری شاری ھەولێر.

 
وەزیری ناوخۆی هەرێم و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد

MONDAY, 06 JULY 2026 22:07:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای ئەمنیی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لە شاری بەغداد لەگەڵ قاسم ئەلعەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبووەوە.

 
​هێمن هەورامی لە باڵەکایەتی: بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بەڵگەی پێشکەوتنی بەردەوامی ڕێکخستنەکانمانە

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

باڵەکایەتی-KDP.info- ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی، سەردانی دەڤەری باڵەکایەتی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و سەربازیی ناوچەکە کۆبووەوە. لە سەردانەکەشیدا ڕایگەیاند، کە بەدەستهینانی زۆرترین دەنگی ناوچەی باڵەکایەتی لە لایەن پارتیەوە وەک هێزی براوەی یەکەمی چەندین هەڵبژاردن لەم دەڤەرە گرنگەدا ئاماژەی بەرەوپێشچوونی ڕێکخستنەکانمانە لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact