Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 01:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"مانگی دابێ لە سەماوەی باشووری عێراق گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ ھەڵدەدرێتەوە"
| KDP.info


 

سەماوە-KDP.info- دوو گۆڕی دیکەی قوربانیانی کورد لە بیابانی پارێزگای سەماوە دوزراونەتەوە و بەرپرسێکی وەزارەتی شەھیدانیش دەڵێ، مانگی دابێ دەست بە هەڵدانەوەی ئەو دوو گۆڕە بەکۆمەڵەش دەکرێت و پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.

 

سیروان جەلال، بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی وەزارەتی شەھیدان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای کارکردنێکی زۆر توانیومانە شوێنی دوو گۆڕی دیکەی بەکۆمەڵی قوربانیانی کورد لە بیابانی عێراق دەستنیشان بکەین و بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی داھاتوودا دەست بە هەڵدانەوەی یەکێک لەو گۆڕانە بکرێت و لە لایەن تیمی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە کار بۆ ئەوە دەکرێت بە شێوازێکی زانستیانە ھەڵبدرێنەوە."

 

بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکان گوتی: "ئەو دوو گۆڕە بەکۆمەڵە ھی قوربانیانی کوردە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچوودا، بەڵام تا پڕۆسەی هەڵدانەوەی دەستی پێ نەکرێت ناتوانین بڵێین ھی خەڵکی کام ناوچەن و پێویستە لە لایەن تیمی تایبەت و پشکنینی زانستییەوە ڕوفاتی نێو گۆڕەکان دیاری بکرێن."

 

پەیوەست بە ڕوفاتی ئەو دوو گۆڕە بەکۆمەڵەی مانگی ڕابردوو ھەڵدرانەوە، سیروان جەلال ڕوونی کردەوە: "لەنێو ھەردوو گۆڕەکەدا ڕوفاتی ١٧١ کەس ھەبوو، ئێستا ڕەوانەی پزیشکی دادی بەغدا کراون بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی ئەو قوربانیانە، چونکە پکشنینی ئێسکیان بۆ دەکرێت و دواتر سامپلی خوێن لە کەسوکاریان وەردەگیرێت بۆ بەرواردکردنیان."

 

جەلال ئاشکرای کرد: "دوای دیارکردنی ناسنامەی ئەو ١٧١ ڕوفاتە بە ڕێوڕەسمی فەرمی دەگوازرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێن، ئەم جارە کۆدی ھەر ڕوفاتێکیش لەسەر گۆڕی شەھیدەکە دەنووسرێت بۆ ئەوەی ھەر خێزانێک گۆڕی شەھیدەکەی دیار بێت."

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact