Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 20:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هه‌ولێر و به‌ فرانكفۆن بوون
| KDP.info


د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود 

له‌ ناونیشانی ئه‌و وتاره‌دا، (هه‌ولێر و به‌ فرانكفۆن بوون)، خوێنه‌ری ووریا  له‌وه‌ تێگه‌یشتووه‌ ‌ كه‌ هه‌ولێر به‌ ته‌نیا هه‌ر مه‌به‌ست لێی شاری هه‌ولێر نییه‌، به‌ڵكو به‌ مانای پرس و پایته‌خت و ناوه‌ندی  بریاری سیاسیی و ئاینده‌یی كوردستانیشه‌ و بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌بات و تێكۆشانیش، له‌ دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌ولێر، وه‌ك ناوه‌ندی بریار له‌ به‌رامبه‌ر به‌غدا، تاران، ئه‌نقه‌ره‌ و دیمه‌شق له‌ زۆر لایه‌نه‌وه‌ ئارامتر و بۆ مرۆڤایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان به‌خشنده‌ و شیاوتره‌. ئیدی با نه‌یاران، ناحه‌ز و پیلانگێڕانیش له‌ ته‌شكی ته‌ڕی خۆیان بده‌ن .

ئه‌م وتاره‌ش (هه‌ولێرو به‌فرانكفۆن بوون) دوای وتاری پێشوومان (هه‌ولێر و به‌جیهان بوونێكی تر) دێت له‌ قۆناغی واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی به‌ ده‌سته‌خوشك بوونی هه‌ولێر و پاریس ده‌دوێت، كه‌ رۆژی 15-7-2019 له‌لایه‌ن ئان ئیێدانگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر واژۆكرا.

بۆ مێژوو، ده‌بێ هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی وتاری پێشوومان ( هه‌ولێر و به‌ جیهان بوونێكی تر) لێره‌ بیخه‌ینه‌وه‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران، له‌وانه‌ : 

له‌مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ له‌وڵاتی ئۆگه‌ندا رێكخراوی كۆنفیدراسۆنی پایته‌خته‌ فرانكفۆنییه‌كان، به‌ ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادی پارێزگار، هه‌ولێریان به‌ ده‌سته‌خوشكی پاریس قبوڵ كرد.

دوای ئه‌وه‌ی پاریس و هه‌ولێر ده‌بنه‌ ده‌سته‌خوشكی یه‌كتری، هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌ماندا چه‌ند كۆدێكی گرنگی نێوان فه‌ره‌نسا و كوردستانی باشوورمان بۆ خوێنه‌ران دركاندووه‌، كۆده‌كان هه‌ندێكیان هه‌ر له‌ سه‌رده‌می سایكس پیكۆوه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن تا پێداگیری و پشتیوانی پاریس له‌ بریاری نێوده‌وڵه‌تی، پاراستنی ناوچه‌ی ئارام و دژه‌ فرین و هێلی 36 و سه‌ردانی خاتوو دانیاڵ میتران و له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی یه‌كه‌می راپه‌ڕینی ئازاری 1991  و پاشان هاتنی داعش و به‌م دوادواییانه‌ش سووتانی كه‌نیسه‌ی نوتردام و به‌ ده‌سته‌خوشك بوونی هه‌ولێر و پاریس و رووداوه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی كافتریای هۆقه‌باز، هه‌موویان شان و شكۆی هه‌ولێریان به‌رز راگرتووه‌، مه‌گه‌ر له‌ هه‌ندێ رووداودا، ئه‌م شان و شكۆ به‌رزه‌ زامداربووبێ، وه‌ك ئه‌و رووداوه‌ تیرۆریستییانه‌ى ‌ده‌رهه‌ق به‌و شاره‌ كراون، یا له‌ به‌خشنده‌یی شاره‌كه‌، بۆ ناوچه‌ و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان زیانی پانتایی جوگرافی بۆ هه‌ولێریش لێكه‌وتبێته‌وه‌، به‌ نموونه ‌پیاده‌كردنی هه‌ردوو هێلی( 36 و پی ئێم ئیف و ..تد)هه‌موو ئه‌مانه‌ هیچیان له‌ شان وشكۆی هه‌ولێریان  كه‌م نه‌كرده‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌زموونی پێكه‌وه‌ژیان و گه‌شه‌ سه‌ندنی به‌رده‌وام و كه‌لتوری یه‌كتر قبوڵ كردن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ولێریان جوانتر و قه‌شه‌نگتر نیشانی جیهان داوه‌.

له‌دوای سه‌ردان و میوانداری كردنی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆشكی ئێلیزێ له‌ لایه‌ن سه‌رۆك ئیمائیڵ ماكرۆن، له‌ رۆژی 10-7 ، فه‌ره‌نسا و كوردستانی عێراق ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌ گرنگه‌ی ‌پێشتر پێكه‌وه‌ی گرێدابوون، پاریس ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی پته‌وتر و به‌بایه‌ختر پێشانی جیهان دا.

له‌كاتێكدا، پاریس  ناوه‌ندێكی سیاسی و ئابووری و كلتوری جیهانییه‌ و پێنجه‌مین گه‌وره‌ شاری جیهانییشه‌ و پێته‌ختی شاره‌ فرانكفۆنییه‌كانه‌، وا هه‌ولێریش به‌ ده‌سته‌خۆشكی خۆی وه‌رده‌گرێ، به‌ گوێره‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كۆنفدراسیۆنی پایته‌خته‌ فرانكفۆنییه‌كان هه‌یه‌تی، به‌ تایبه‌تیش له‌ بواری درێژخایه‌نی ئابوری و ژینگه‌یی و كلتوری و ... ئه‌وا جۆره‌ كاركردن و هه‌ماهه‌نگییه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان پایته‌خته‌ فرانكۆنییه‌كان دێنێته‌ دی كه‌ بۆ ئێستا و ئاینده‌ی كوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت زۆر گرنگ و مێژووی و سه‌رده‌میانه‌ن.

له‌ كاتێكدا ئه‌م چه‌ند په‌یڤه‌ی ئه‌م وتاره‌ ده‌نووسین، ئه‌م وته‌ی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانمان له‌به‌ر چاوه‌، كه‌ دوای بینینی سه‌رۆك ماكرۆن، له‌ رۆژی 12-7-2019 له‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كوردی هه‌ر له‌ پاریس گوتی : 

گه‌ر رۆڵی فه‌ره‌نسا نه‌بووایه‌، دیارنه‌بوو كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌چوو.

ئه‌م وته‌یه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دوێنێی دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و بۆ ئێستا و ئاینده‌ش گه‌لێ گرنگ و مه‌زن و پڕبایه‌خه‌، له‌ مانایێ زیاتر و له‌ ئاماژه‌یێكیش زیاتر هه‌ڵده‌گرێ.

پیرۆزه‌ هه‌ولێر بۆ به‌ فرانكفۆنبوونت، بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ جیهان بوونه‌وه‌ت.

سوپاس پاریس، سوپاس كۆشكی ئێلیزێ كه‌ هه‌میشه‌ ده‌رگات بۆ سه‌رۆك و رابه‌رمان، بۆ پرس و خه‌م و مه‌ینه‌تیی و دۆستایه‌تی  گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر پشت بووه‌، سوپاس ئێلیزێ كه‌ هه‌ردوولای ده‌رگات، بۆ ئێمه‌ كراوه‌ بووه‌.

 




دوایین هەواڵەکان

لقی خانه‌قین گواسترایەوە سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (که‌ركوك.گه‌رمیان)

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانه‌قین -KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین گوتی "دوای گواستنه‌وه‌ی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركوك _ گه‌رمیان، ئاسانكاری باش بۆ ئه‌ندام وكادیرانی ئێمه‌ كرا، ئێمه‌ش له‌ كاركردن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وامین، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یەی بڕیاربوو له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی لە خانەقین بکرێت، جارێ راگیراوه‌." 

د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact