Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 13:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

رێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک بڕی ٣٠٠ ملیۆن دیناری دیکەی بۆ تەرخان کرا
| KDP.info


بەردەڕەش-KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری رێگاوبان دەڵێ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بودجەی بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگای بەردەڕەش کەڵەک تەرخان کردووە و، بڕیاریشە دوای تەواو بوونی رێگای چەمە بۆ ھەولێر، رێگای بەردەڕەش کەڵەکیش بکرێتە دووساید.

سدقی ئامێدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، کە رێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک بە تەواوی تێکچووە و پێویستی بە نوژەنکردنەوە ھەیە، حکوومەتی ھەرێمیش ماوەیەک پێش ئێستا ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ نوژەنکردنەوەی تەرخان کردووە، ئێستاش ٣٠٠ ملیۆنی دیکەی بۆ تەرخان کراوە و، نوژەنکردنەوەی ئەو رێگایەش دەستی پێکردووە و بەشێوەیەکی باش نوژەندەکرێتەوە، چونکە رێگایەکی ستراتیژییە و ھەموو ھاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بار ھەڵگر بۆ کاری بازرگانی بەوێدا ھاتووچۆ دەکەن.

ئامێدی گوتیشی: "جگە لەوەش بڕیارە لە ماوەیەکی کەمدا دەست بە تەواوکردنی رێگای دووسایدی نێوان روڤیا بۆ بەردەڕەش بکرێت، چونكه‌ تەواوکردنی ئەو رێگایە ماوه‌یه‌ك بوو وەستابوو.

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە باسی لەوەشکرد، بڕیارە ئەو رێگایەش بکرێتە دووساید، بەڵام بەھۆی ئەوەی رێگای بەدیل نییە، جارێ تەنیا نۆژەن دەکرێتەوە و ھەر کاتێک رێگای چەمە بۆ ھەولێر تەواو بوو، ئەوکات دەست دەکرێت بە درووستکردنی رێگای دووسایدی بەردەرەش بۆ کەڵەک.

 

 

بڵند ئیبراھیم  

 

 




دوایین هەواڵەکان

سەروەر ھاواری بۆ KDP.info: ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 13:08:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراکی لە بازار ڕوونکردەوە و ئاشکرای کرد کە سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و بەھیچ شێوەیەک کێشەی کەمیی خۆراکیان لە ھەرێمی کوردستان نییە.

 
جێگری پارێزگار بۆ KDP.info: کابینەی نۆیەم سەردەمێکی زێڕین بووە بۆ ئاوەدانی لە دھۆک

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای تەواوی قەیران و بەربەستەکان، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردەمێکی زێڕینی ئاوەدانی لە دھۆک تۆمار کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩وە تاوەکو ئێستا ١٥٠٠ پڕۆژە لە سنووری پارێزگاکەدا ڕاگەیەندراون، کە ١٠٠٠ پڕۆژەیان تەواو بوون و کەوتوونەتە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مافی خانەنشین بوون بەم توێژە دەبەخشێت

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان دا و مافی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینیی پێبەخشین.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ئەلمۆنیتۆر"، تیشکی خستە سەر داھاتووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا و سیستەمی بەرگریی پاتریۆت، ھێرشە درۆنییەکان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دۆخی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: سەرجەم سکاڵاکانی دژمان ڕەت کرایەوە

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاو کردەوە کە بڕیاری دابوو سەرجەم ئەو سکاڵایانە رەت بکاتەوە کە دژی حکوومەتی ھەرێم تۆمار کرابوون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact