Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 AUG 2026 12:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تێچووى پرۆژه‌ى به‌نداوى دێوانه‌ى له‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌رز كرده‌وه‌
| KDP.info


دەربەندیخان-KDP.info- کارەکانی تایبەت بە تەواوکردنی پێنجەمین گەورەبەنداوی ھەرێمی کوردستان به‌رده‌وامە ‌و لە کۆتاییی مانگی ١١دا تەواو دەبێت. بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تێچووى پرۆژه‌كه‌ى‌ بۆ 23 ملیار و 722 ملیۆن دینار به‌رز كرده‌وه.

بەنداوی دێوانە دەکەوێتە سنووری دەربەندیخان و ساڵی ٢٠١١ به‌ردى بناغه‌ى داندرا و بڕى 16 ملیار دینارى بۆ ته‌رخان كرا، بڕیار بوو له‌ ماوه‌ى 4 ساڵدا ته‌واو بكرێـت، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایییەوە پرۆژەکە تا سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ كارەکانی ڕاگیرابوو.

ئەکرەم ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەنداوی دێوانە لە دوای بەنداوی دووکان، دەربەندیخان، دھۆک و ئاوەسپی، پێنجەم گەورەترین بەنداوە لە ھەرێمی کوردستان، ئەگەر بەو شێوەیەی ئێستا کارەکانی بەباشی بڕواته‌ پێشەوە، تا کۆتاییی مانگی ١١ تەواو دەبێت و لە ڕووی گلدانەوەی ئاوەوە دەبێتە پێنجەمین بەنداوی ھەرێمی کوردستان."

ناوبراو ئاشكرایشى كرد، به‌ ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، تێچووى پرۆژه‌كه‌ به‌رز كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ بڕى تێچووه‌كه‌ى 23 ملیار و 722 ملیۆن دیناره‌.

بە گوتەی ئەکرەم ئەحمەد، ڕووباری دێوانە کە سەدەکەی لەسەر دروست کراوە، سەدا ٨ی داھاتی ئاوی سیروان پێک دێنێت، ھەروەھا بەباشی کار لە پرۆژەکەدا دەکرێت و بە تەواوبوونی دەتوانێت ٢٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەو بەنداوە سوودێکی زۆری بۆ خەڵکی دەربەندیخان و دەوروبەری دەبێت و كه‌میى ئاوی ئه‌و ناوچه‌یە چاره‌سه‌ر ده‌كات. ھەروەھا بۆ سامانی گشتی و ژینگەی ئەو ناوچەیە و جووتیارانیش بەسوودە.

ھەڵکەوت محەمەد




دوایین هەواڵەکان

بۆ ئەوانەی ئەرکیان لە کاری سیاسیدا قورسە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 12:08:00

فازڵ میرانی

پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەم بەرهەمی کشتوکاڵیی شێخانی ڕەوانەی بازاڕەکانی عێراق و ناوچەکە کردووە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 11:08:00

شێخان-KDP.info- ئاسانکاری و پشتگیرییەکانی حکوومەت، کەرتی کشتوکاڵی لە قەزای شێخان بە شێوەیەکی بەرچاو بووژاندووەتەوە. لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری قەزای شێخان دەڵێت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە چاندن و کشتوکاڵ لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم ھاندەری جووتیاران بووە تا ڕووبەڕی داچاندنی پەتاتەیان کە ساڵانی پێشوو ٢ ھەزار دۆنم زەوی بووە، بۆ ٢٠ ھەزار دۆنم زەوی زیاد بکەن، بەمەش بەرھەمی پەتاتەی قەزاکە گەیشتووەتە ٢٠٠ ھەزار تەن و ھەناردەی دەرەوەش دەکرێت.

 
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان دەرکرد

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا و لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لە سنووری شاری ھەولێر و شارۆچکەکانی دەوروبەری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنی گوژمەی پێویست لەسەر داھاتی شارەوانی و ئاو بە مەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر و شارۆچکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکەم کە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لەگەڵ ھێزە حکومییەکانی سووریادا بەدەستھاتووە."

 
جەنەڕاڵ شنایدەر: بۆ ئایندە لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە پلانی تۆکمە و نوێمان دەبێت

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ئیدارە و میرە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ گەنتەر شنایدەر، بەڕێوەبەری گشتی ھێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact