Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 2 OCT 2026 12:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

محەمەد ئیلخانی: ژمارەیەک پۆستی دیکە بە تورکمان و پێکھاتەکان دەدرێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ئەم جارە پێکھاتەکان زیاتر گەشبینن بە دابینکردنی مافەکانیان و نوێنەرێکی تورکمانیش پێی وایە، کابینەی نوێ خزمەتی زیاتر پێشکەش بە ھاووڵاتییان دەکات و گەلی تورکمانیش گەشبینە بەوەی پێگەی بەھێزی دەبێت لە کوردستاندا.

محەمەد ئیلخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم جارە پێکھاتەکانی کوردستان پێگەیەکی بەھێزیان دەبێت لە ھەرێمی کوردستان، چونکە لە دەسەڵاتی یاساداناندا پۆستێکی باڵا بە تورکمان دراوە لەگەڵ وەزیرێکی ھەرێم، جگە لەوەش، داوامان کردووە ژمارەیەک پۆستی دیکەی وەک ڕاوێژکار و بەڕێوەبەر بە تورکمان بدرێن، تا وەک نەتەوەیەکی ڕەسەن لە ھەرێمی کوردستان ڕۆڵیان ھەبێت لە بەرەوپێشبردن و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان."

ئەو نوێنەرەی تورکمان دەڵێت: "داوامان کردووە لە نوێنەرایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان کەسانی تورکمان بێبەش نەکرێن و پۆستیان ھەبێت، چونکە ھەبوونی نوێنەری تورکمان ئەو پەیامە بە جیھان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگەیەنێت کە لە ھەرێمی کوردستان چەندە گرنگی بە پێکھاتەکان دەدرێت."

محەمەد ئیلخانی ڕوونی کردەوە: "ھەنگاوی گەورە لە ھەگبەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندایە، بەتایبەتی گەلی تورکمان گەشبینە بەوەی کە ئەم جارە حکوومەتێکی خاوەن ئەزموون دەبێت، ئەو کەسەی سەرۆکایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیشی وەرگرتووە، ئەزموونێکی سەرکەوتووی ھەیە لە چەسپاندنی ئارامیی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا، لەو چوارچێوەیەدا باوەڕمان وایە کە حکوومەتی نوێ ھەم دەتوانێ خزمەتی باشتر پێشکەش بە ھاووڵاتییانی ھەرێم بکات و، ھەمیش باڵانس لە نێوان ھێزە سیاسییەکاندا ڕابگرێت و داواکاریی ھەموو لایەن و پێکھاتەکان جێبەجێ بکرێن."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.

سەرۆکی حکوومەت جەخت لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەکاتەوە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 16:10:47

ھەولێر-KDP. info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک کرد و، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت جەختی لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact