Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 11:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەیاد کاکەیی: مەسروور بارزانی پیاوی جێبەجێکردنی یاسایە لە کوردستان
| KDP.info


 

 

هەولێر-KDP.info- دوێنێ (١٠-٧-٢٠١٩) سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە گوتاری دەستپێکی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیراندا ئاشکرای کرد، جێبەجێکردنی یاسا و جێبەجێکردنی چاکسازی لە ئەولەویەتی کارەکانی حکوومەتن. بەرپرسێکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستانیش دەڵێ، بۆ جێبەجێکردنی یاسا ئومێدی زۆریان بە مەسروور بارزانی هەیە.

 

ئەیاد کاکەیی، سەرۆکی لقی ھەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کابینەی ڕابردوودا بەھۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایییەوە ھەندێ پلانی حکوومەت جێبەجێ نەکران، بەڵام ئەمڕۆ ھەموو ئومێدێکمان بە مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ھەیە بۆ چاکسازی و جێبەجێکردنی یاسا لە ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی پرسی خانەنشینکردن چارەسەر بکرێت، چونکە بە سەدان کەس بە پلەی بەرز لەسەر میلاکی حکوومەت خانەنشین کراون بێ ئەوەی مافی خۆیان بێت، ھەروەھا ناکرێت ئەو ھەموو پاسەوانە لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت، کە بەداخەوە بەشێکیان بۆ فشارخستنە سەر خەڵک بەکار دەھێندرێن."

 

بەرپرسەکەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەشڵێت: "سەرۆکوەزیران دوێنێ لە کاتی دەستبەکاربوونیدا زۆر جەختی لەسەر سەروەریی یاسا کردەوە و، ئێمەی پارێزەرانیش زۆر دڵخۆشین بەوەی مەسروور بارزانی کار بۆ جێبەجێکردنی یاسا بکات، چونکە ئێمە لە دادگاکانین و دەزانین چ دەگوزەرێت و چ غەدرێک ھەیە."

 

ئەیاد کاکەیی ئاماژە بۆ ئەوە کرد: "لە ھەرێمی کوردستان چەندین کار لە دەرەوەی یاسا دەکرێن و پێویستیان بە ڕێگری ھەیە و یەکێک لە ئامانجەکانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستانیش پشتگیریی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و بەڵێن بە سەرۆکوەزیران دەدەین تەواوکەری کارەکانی بەڕێزیان بین بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی یاسا لە کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا، ھەر ئەوەش، لە سەرۆکوەزیران چاوەڕێ دەکەین بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان."

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

بەرپرسی لقی یەک بۆ KDP.info: حزب و حکوومەت وەک یەک تیم خزمەتی هاووڵاتییان دەکەن

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 11:10:48

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانیانە و وەک ڕێنماییی سەرۆک بارزانی، حزب و حکوومەت وەک یەک تیم کار دەکەن بۆ دابینکردنی زۆرترین خزمەتگوزاری و چارەسەرکردنی گرفتەکانی هاووڵاتییان.

 
ماڵپەڕی KDP.info هەنگاوەکانی حکوومەت بۆ سوودوەرگرتن لە ئاوی سەرزەوی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی دەخاتەڕوو

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 10:10:18

سۆران-KDP.info- لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەکی فراوانی خزمەتگوزاری گەیشتوونەتە گوند و ناوچە دووردەستەکان، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش بە ئامانجی نەهێشتنی کێشەی کەمئاوی و ئاسانکاری ژیانی گوندنشینان، حکومەتی هەرێم ژمارەیەک پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی بۆ زیاتر لە ٨٠ گوند لە هەر ٦ قەزاکە خستووەتەگەڕ.

 
سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact