Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 6 OCT 2026 12:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

زێباری: پشتیوانیی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی سەركەوتن"ـی عادل عەبدولمەهدی دەكەین
| KDP.info


دهۆك-KDP.info- سوپاسالاری پێشووی عێراق رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكەی عادل عەبدولمەهدی دژی تیرۆریستانی داعش، هەنگاوێكی ئەرێنییە و پشتیوانی دەبین و بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكیش دژی تیرۆریستان، ئامادەین.

ئەمڕۆ یەكشەممە ٧ی تەمموزی ٢٠١٩، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێكی بە ناوی "ئیرادەی سەركەوتن" لە نێوان سێ پارێزگا، لە دژی تیرۆریستانی داعش راگەیاند.

پەیوەست بەو بابەتە، بابەكر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق و یەكێك لە فەرماندە دیارەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئێمە هەر لە سەرەتاوە گوتوومانە داعش لە خۆڕێكخستنەوەدایە و دەبێت بە توندی ڕووبەڕووی ببینەوە، چونكە خۆڕێكخستنەوەیان دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر تەواوی عێراق".

زێباری گوتیشی: "ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە لایەن عادل عەبدولمەهدییەوە راگەیەنراوە، هەنگاوێكی زۆر باشە و پشتیوانی دەبین، چونكە دەزانین داعش لە چەندین شوێنی جیاجیا و بیابانەكانی عێراق لە خۆڕێكخستنەوەدا بوو، بەڵام بەر لەوەی لە دایك ببێتەوە، پێویستە لەناو ببرێت".

ئۆپەراسیۆنەكە، كە ئامانج لێی لەناوبردنی پاشماوەكانی داعشە، چەند رۆژێك دەخایەنێ و بە پاڵپشتیی هێزە ئاسمانییەكانی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت.

 

كــاروان بــاعەدری

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی لە پێشانگەی تەکنەلۆجیا: كێشە و گرفتە كۆنەكانی هەولێر و بەغدا بەرەو چارەسەری دەچن

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 11:10:55

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشانگای نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیای لە هەولێر كردەوە و یەكیەك سەیری هەموو پڕۆژە و داهێنانی بەشداربوانی كرد و گوتی، دڵم خۆشە كە دەبینم ئایندەی كوردستان بەدەست ئەم كەسانەوەیە".

 
فازڵ میرانی ب هەلکەفتا جەژنا جەمایێ پیرۆزباهیێ ل تەڤایا خوشک و برایێن ئێزدی دکەت

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 11:10:59

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی، بەرپرسێ دەستەیا کارگێرییا مەکتەبا سیاسییا پارتی دیموکراتی کوردستان، ب هەلکەفتا هاتنا جەژنا جەمایێ پەیامەکا پیرۆزباهیێ ئاراستەی تەڤایا خوشک و برایێن ئێزدی ل کوردستانێ، عێراقێ و جیهانێ کر.

 
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی جەمای ئێزدییان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 10:10:35

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی جەژنی جەما، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەنجوومەنی ڕۆحانی و کەسایەتییانی ئاینیی و سەرجەم خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان کرد.

 
گەڕانەوەی شکۆ بۆ ئامێزی نیشتمان

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 10:10:42

شێخ ستار عەواڵانی

 
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ پیرۆزبایى له‌ ئێزدییان ده‌كات

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 09:10:05

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەماوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی هاووڵاتییانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان کرد و جەختی لەسەر پاراستنی مافەکانیان و بەردەوامیی پێکەوەژیان کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact