Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 OCT 2026 05:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەرلەمان ‬بەربژێری خۆی دیاریكرد
| KDP.info


 
سەلام عەبدوڵڵا
 
دوێنێ لە دانیشتنێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬پەرلەماندا فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەربژێری‮ ‬خۆی‮ ‬دەستنیشان كرد كە بەڕێز مەسرور مسعود مستەفا بارزانییە‮.‬
لە دەنگدانێكی‮ ‬ئاشكرادا لە كۆی‮ ‬97‮ ‬پەرلەمانتار كە ئامادەی‮ ‬دانیشتنەكە بوون بەربژێری‮ ‬پارتی‮ ‬87‮ ‬دەنگی‮ ‬هێناو بووە كاندیدی‮ ‬دەستنیشانكراوی‮ ‬خۆی‮ ‬كە بدرێتە سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە داوای‮ ‬لێبكات كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬خۆی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬یەك مانگدا پێكبهێنێت‮.‬
وا چاوەڕوان دەكرێت كە كاری‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت درێژە نەكێشی،‮ ‬چونكە نوێنەرانی‮ ‬پارتی‮ ‬ماوەیەكی‮ ‬دوورودرێژە لە دانوستاندابوون لەگەڵ لایەنەكان،‮ ‬بۆیە هیوا زۆرە كە كابینەی‮ ‬نوێ لە ماوەیەكی‮ ‬كورتدا دەستبەكار بێت‮.‬
بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬خاوەنی‮ ‬ئەزموونێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دوورودرێژە و ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە و لە دەستگایەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەرێمدا بەرپرسیاری‮ ‬گرتۆتە ئەستۆ كە ئامانجی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئەمن و ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و دانیشتوانی‮ ‬بووەو بە دانپێدانانی‮ ‬یارو نەیاری‮ ‬بەڕێزیان لە كارەكانیدا سەركەوتوو بووەو چەندین تۆڕی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬و سیخوڕی‮ ‬هەڵوەشاندۆتەوەو هەمیشە چاوێكی‮ ‬بە ئاگاو بە ئەزموون بووە بۆ پاراستنی‮ ‬هەرێمەكەمان، ئەمە جگە لە مێژووی‮ ‬دوورودرێژی‮ ‬خانەوادەكەی‮ ‬كە زیاتر لە سەدەیەكە خەبات دەكەن و قوربانی‮ ‬بۆ گەلەكەمان دەدەن و گەورە پیاوی‮ ‬مەزنی‮ ‬وەكوو شێخ عەبدولسەلام بارزانی‮ ‬و شێخ ئەحمەد بارزانی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬نەمر مستەفا بارزانی‮ ‬و كاك ئیدریسی‮ ‬شەهیدی‮ ‬هەمیشە زیندوو و سەركردەی‮ ‬هەمیشە پێشمەرگە سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و دەیان سەركردە و سیاسەتمەدار و خەباتگێڕو پێشمەرگەی‮ ‬قارەمانی‮ ‬تێدا هەڵكەوتووە كە جێی‮ ‬شانازین و بوون بەلایەنێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلەكەمان‮.‬ لە ئاستی‮ ‬دیبلۆماسیشدا كارامەیی‮ ‬خۆی‮ ‬نواندووە،‮ ‬چونكە هەر شاندێكی‮ ‬باڵای‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬سەردانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كردبێت سەردانی‮ ‬بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬و دەستگا گرنگەكەی‮ ‬كردووە،‮ ‬ئێمەش لە دڵەوە داوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬لەم كارە نوێیە بۆ دەكەین كە دڵنیاین بە ئەزموون و شارەزایی‮ ‬و كارامەیی‮ ‬خۆی‮ ‬لەم كارەشیدا سەركەوتوو بێت و لە بواری‮ ‬حوكمڕانیشدا كارامەیی‮ ‬و توانای‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬بخاتە خزمەتی‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬گەلەكەمان بكات‮. ‬
كاری‮ ‬سەرەكیشی‮ ‬دەبێ دابینكردنی‮ ‬ئەمن و ئاسایشی‮ ‬تێكڕایی‮ ‬هەرێم و دانیشتوانی‮ ‬بێت و هەوڵی‮ ‬بێوچان بۆ نەهێشتنی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و شڕەخۆر و دابینكردنی‮ ‬بژێوی‮ ‬خەڵك و بەرزكردنەوەی‮ ‬داهاتی‮ ‬كارمەندانی‮ ‬مووچە نزم و كەمكردنەوەی‮ ‬جیاوازی‮ ‬نێوان مووچە زۆر و نزمەكان كە ئێستا هەستی‮ ‬پێدەكرێ،‮ ‬بێگومان هەموان پشتیوانی‮ ‬و پشتگیری‮ ‬دەبین‮. ‬



دوایین هەواڵەکان

لقی خانه‌قین گواسترایەوە سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (که‌ركوك.گه‌رمیان)

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانه‌قین -KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین گوتی "دوای گواستنه‌وه‌ی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركوك _ گه‌رمیان، ئاسانكاری باش بۆ ئه‌ندام وكادیرانی ئێمه‌ كرا، ئێمه‌ش له‌ كاركردن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وامین، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یەی بڕیاربوو له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی لە خانەقین بکرێت، جارێ راگیراوه‌." 

د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact