Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 AUG 2026 14:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پیرۆزبایى له‌ مامۆستایان ده‌كات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  له‌ په‌یامێكدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پیرۆزبایى ساڵیادى دامه‌زراندنى له‌ یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

(٥٧)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، لە سەرجەم مامۆستایانی کوردستان پیرۆز دەکەین، هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین لەپێناو خزمەتكردنی زیاتر بە مامۆستایان و داکۆکیکردن لەماف و خواستە ڕەواکانیان.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییە و لە هەموو قۆناغەکانی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیدا ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری هەبووە، ئێستاش وەک پێشەنگی خەباتی مەدەنی و شارستانی لە کوردستان خاوەن پێگە و کاریگەریی دیار و بەرچاوە.

مامۆستایانی کوردستان هەمیشە بە گیانی لەخۆبردوویی  و بە ورەی به‌رزه‌وه‌ ئەرک و بەرپرسیاریه‌تیی خۆیان بەجێ گەیاندووە، بۆیە لە سەرکەوتنی هەر تاکێک و لە پێشکەوتنی کۆمەڵگاکەماندا هەمیشە پشکی شێریان بەر دەکەوێ و چاوەڕوانی بەشداریی کارایان لێده‌كه‌ین لە هەر پرۆگرامێکی چاكسازى و پێشخستنی بواری پەروەردە و خوێندندا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە بە ڕێزەوە لە پێگە و بە بایەخەوە لە ڕۆڵ و کاریگەریی مامۆستایانی کوردستانی ڕوانیوە و پەرۆشی دابینکردنی ژیانێکی باشتر و گوزەرانێکی ئەوتۆیە بۆیان کە شایانی پێگەی پیشە پیرۆزەکەیان بێت، ستایش و پێزانینی زۆریشی هەیە بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ى به‌ گیانی خۆڕاگری و هەڵوێستی دڵسۆزانەیان لە قۆناغى نەخوازراوی شەڕی داعش و بڕینی بودجە و کێشە داراییە چاوەڕواننەکراوەکاندا، نه‌یاهێشت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندن په‌كى بكه‌وێت.

حکوومەتی هەرێم وەک هەمیشە پشتیوانی هەموو مافێکی ڕەوای مامۆستایانی کوردستانە و ستایشی ڕۆڵی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکات بۆ هەوڵ و تێکۆشانیان لەپێناو داکۆکیکردن لە ماف و داخوازیی مامۆستایان و هەموو پشتیوانییەکیان دەکات.

بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان.

سڵاو لە گیانی بەرز و پاکی مامۆستا شەهیدەکانی ڕێگای ڕزگاری و ئه‌وانه‌ى ژیانی خۆیان بۆ خزمەتی خوێندن و پەروەردەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان تەرخان کرد.

سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
15/5/2019




دوایین هەواڵەکان

سەرەتای مانگی داهاتوو دەوامی زانکۆکان و دوای ناوەڕاستیش زەنگی قوتابخانەکان لێ دەدرێت

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 13:08:08

هەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دواین تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئەنجام درا و هەفتەی داهاتوو ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێن، هاوکات ئاشکراشی کرد کە چاوەڕوان دەکرێت دوای ناوەڕاستی مانگی داهاتوو ساڵی نوێی خوێندن دەست پێ بکات.

 
بۆ ئەوانەی ئەرکیان لە کاری سیاسیدا قورسە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 12:08:00

فازڵ میرانی

پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەم بەرهەمی کشتوکاڵیی شێخانی ڕەوانەی بازاڕەکانی عێراق و ناوچەکە کردووە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 11:08:00

شێخان-KDP.info- ئاسانکاری و پشتگیرییەکانی حکوومەت، کەرتی کشتوکاڵی لە قەزای شێخان بە شێوەیەکی بەرچاو بووژاندووەتەوە. لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری قەزای شێخان دەڵێت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە چاندن و کشتوکاڵ لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم ھاندەری جووتیاران بووە تا ڕووبەڕی داچاندنی پەتاتەیان کە ساڵانی پێشوو ٢ ھەزار دۆنم زەوی بووە، بۆ ٢٠ ھەزار دۆنم زەوی زیاد بکەن، بەمەش بەرھەمی پەتاتەی قەزاکە گەیشتووەتە ٢٠٠ ھەزار تەن و ھەناردەی دەرەوەش دەکرێت.

 
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان دەرکرد

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا و لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لە سنووری شاری ھەولێر و شارۆچکەکانی دەوروبەری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنی گوژمەی پێویست لەسەر داھاتی شارەوانی و ئاو بە مەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر و شارۆچکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکەم کە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لەگەڵ ھێزە حکومییەکانی سووریادا بەدەستھاتووە."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact