Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 28 SEP 2026 16:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی به‌غدادی ده‌كات
| KDP.info


 
هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی نوێی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌رۆكی رێكخراوی داعشی راگه‌یاند.
 
شۆن رۆبه‌رتسن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئاگاداری بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ین كه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و تێیدا به‌غدادی ده‌رده‌كه‌وێت، ئێمه‌ له‌ پشتیوانیكردنی هاوپه‌یمانانمان به‌رده‌وامین بۆ تێكشكاندنی داعش به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری".
 
رۆبه‌رتسن دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، شیكه‌ره‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ ده‌كه‌ن و بۆ هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكای ده‌نێرن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ راستی و درووستی ڤیدیۆكه‌ بكۆڵنه‌وه‌.
 
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، گورزێكی ستراتیژی و ده‌روونی به‌هێزیان له‌ تیرۆریستان وه‌شاندووه‌ له‌ عێراق و سووریا و گوتی: "ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترا خه‌لافه‌ت، رووخێنرا، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ كوژران و هه‌ندێكیشیان هه‌ڵاتوون"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روونیده‌كاته‌وه‌ "هێشتا شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه‌".
 
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌ گوشارخستنه‌سه‌ر پاشماوه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ له‌ عێراق و سووریا و ته‌واوی جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌ شێوه‌یه‌كی كۆتایی رێكخراوه‌كه‌ و سه‌ركرده‌كانی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
 
ڤیدیۆكه‌ له‌لایه‌ن "دامه‌زراوه‌ی فورقان"ی داعش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ڤیدیۆ پرۆپاگه‌نده‌ییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی به‌رهه‌مده‌هێنا.
 
ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م گرته‌ ڤیدیۆیی به‌غدادییه‌ له‌ دوای ته‌ممووزی 2014، كه‌ له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی مووسڵ ده‌ركه‌وت و خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشی راگه‌یاند.



دوایین هەواڵەکان

ئارام نووری: ئه‌و ڕوفاتانه‌ی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ هی سه‌رده‌می ئه‌نفالی ده‌شتی كۆیه‌ن

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 15:09:47

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌ڵێ "ئه‌و ڕوفاتانه‌ی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، هی سه‌رده‌می ئه‌نفالن له‌ سنووری كۆیه‌."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی فەلەستین دەکات

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 13:09:27

هەولێر-KDP.info- نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/9/28، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیه‌وه‌ وەک کونسوڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز باڵیۆز د. ماهر ئەلکەرەکی، کرد.

 
هیوا ئەحمەد مستەفا: ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچەکەدا هەیە تەنها بە هێزی پێشمەرگە پڕدەکەرێتەوە

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 13:09:06

کەرکووک-KDP.info- هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان - خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکەدا مەترسیی بەردەوام دروست دەکات و نەهێشتنی ئەم مەترسییەش تەنیا لە ڕێگەی هێزی پێشمەرگەوە ئامانجەکەی دەپێکێت.

 
وەزیر بۆ KDP.info: نەخۆشخانەی سیدەکان ٩٥٪ی تەواو بووە و ٦ پڕۆژەی دیکەش لە جێبەجێکردندان

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 13:09:49

سیدەکان-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی نەخۆشخانەی ٢٥ تەختیی قەزای سیدەکان بە گوژمەی زیاتر لە ٤ ملیار دینار گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ٩٥٪ی کارەکانی تەواو بووە. هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە شێ شەش پڕۆژەی گەورەی دیکەی تەندروستی لە هەولێر، دهۆک، چەمچەماڵ، قەڵادزێ، باتیڤا و پیران لە جێبەجێکردندان."

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى لە باڵیۆزی نوێی نەمسا دەکات

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 12:09:42

هەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/9/28، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەکسل ڤێش، باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact