Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 03:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەردۆگان و ناتانیاهۆ، لێدوانی دژ بەیەکیان دەست پێ کردەوە
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info-  ناتانیاهۆ دەڵێ، "ئەردۆگان دیکتاتۆرە و ئەردۆگانیش، ناتانیاهۆ بە سەرکوتکار و سەرۆکایەتیکردنی دەوڵەتی تیرۆر وەسف دەکات.

سەرکۆماری تورکیا، تەییب ئەردۆگان، لە گوتارێکیدا دەڵێ، "ئیسڕایل فەلەستینی داگیر کردووە و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات."
 

سەرۆکوەزیرانی ئیسڕایل، بنیامین ناتانیاهۆیش وەڵام دەداتەوە و دەڵێ، "سەرۆکی تورکیا مافی ئەوەی نییە ئامۆژگاریی ئەخلاقیی ئیسڕایل بکات، لەکاتێکدا ئەو باکووری قوبرسی داگیر کردووە، هاوکات، سوپاکەی لە گوندەکانی کوردان لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا منداڵ و ژن سەردەبڕێ."

ناتانیاهۆ بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا دەڵێ، "ئێستا ئامانج لە شێتیی ڕۆژانەی ئەرۆگانی دژە یەهود لەئارادایە. ئیسڕایل بووە بە مۆتەکە بۆ ئەو. بەڵام پێشوەچوون هەیە، لە ڕابردوودا ئەردۆگان هەر دوو سەعات جارێک هێرشی دەکردە سەرم، بەڵام ئێستا کردوویەتی بە شەش سەعات جارێک."
 
پێوەندیی تورکیا و ئیسڕایل ئەمساڵ و تایبەت پاش ئەوەی یاسای نەتەوەی یەهود لە پەرلەمانی ئیسڕایل دەرکرا، ئاڵۆزیی زیاتری تێکەوت.
ئەوکات ئەردۆگان بە توندی ئیسڕایلی خستە بەر ڕەخنە و بە "دەوڵەتی فاشیترین و ڕەگەزپەرست لە جیهاندا وسفی کرد."

زریان زیاد




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact