Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 4 OCT 2026 13:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بڕیاری داخستنی ١٦٤ پاڵاوگەی نایاسایی دەرچوو
| KDP.info



هەولێر-KDP.info- بەرپرسێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیاری داخستنی دەیان پاڵاوگەی نایاسایی و سەپاندنی ڕێنمایی بەسەر ژمارەیەکی دیکە دەرچووە و دەشڵێت، ئەگەر لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا دانەخرێن بە زەبری هێز دایاندەخەن.

 

لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٥٠٠ پاڵاوگەی نەوت و گاز ھەن و بەشێکیان بەبێ مۆڵەتی ھیچ دەزگایەکی فەرمی کار دەکەن و بوونەتە سەرچاوەی ھەڕەشە لەسەر ژیانی ھاووڵاتیان، ماوەی چەند ڕۆژێکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا ھەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ داخستنیان.

 

دکتۆر سامی جەلال، سەرۆکی لیژنەی باڵای داخستنی پاڵاوگەکان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە لایەن حکوومەتی ھەرێمەوە لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتیی بەندە و نۆ ئەندامی دیکە پێک ھاتووە و دەستمان بە کار کردووە بۆ داخستنی پاڵاوگە بێمۆڵەت و نایاساییەکان، لیژنەکە بۆ سەرتاسەری ھەرێمی کوردستانە و دوو لیست دراوەتە ئێمە."

 

سەرۆکی لیژنەی باڵای داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان ڕوونی کردەوە: "لە لیستی یەکەمدا ناوی ٢٨ پاڵاوگەی نەوت ھاتوون، کە ئەمانە مۆڵەتیان ھەیە بۆ کارکردن، بەڵام مەرجەکانی حکوومەت جێبەجێ ناکەن، لەبەر ئەوەی ھۆشداریمان داونەتێ لە کاتی دیاریکراودا پابەندی مەرجەکانی حکوومەت بن، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن."

 

دکتۆر سامی جەلال ئاماژەی بەوە کرد: "لە لیستی دووەمدا ناوی ١٦٤ پاڵاوگەمان بۆ ھاتووە کە ئەمانە بەبێ ھیچ یاسا و مۆڵەتێک کار دەکەن، ئێمەیش وەک لیژنە لای خۆمانەوە ئاگادارمان کردوونەتەوە لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا دابخرێن، ئەگەر بێت و لەو ماوەیەدا دانەخرێن ئەوە ھێزێکی ئەمنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بە زەبری ھێز دایاندەخات و لەگەل زەوی یەکسان دەکرێن."

 

جەلال ھۆشداری دا لەبارەی ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن لەسەر کردنەوەی پاڵاوگەی نایاسایی و دەڵێت: "تا یەک پاڵاوگە مابێت ئێمە دەستبەرداری ئەرکی خۆمان نابین و بەبێ جیاوازی ھەموویان دادەخرێن، لەبەر ئەوەش، لیژنەی باڵا پێک ھاتووە و دەسەڵاتی دراوەتێ تا کەس ماف بە خۆی نەدات لە سەرووی یاساوە کار بکات و لەمەودوا ھەر پاڵاوگەیەک بکرێتەوە دەدرێتە دادگا."

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

د. سالار عوسمان: پشتیوانی لە ناوەندە فکری و زانستییەکانی کورد لە تاراوگە دەکەین

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 12:10:22

سویسرا-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویسرا، زنجیرەیەک بەسەرکردنەوە و دیداری گرنگی لەگەڵ کەسایەتییە فکری، ئەدەبی، میدیایی و پەروەردەیییەکانی کورد لە تاراوگە ئەنجام دا.

 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و باڵیۆزی کرواتیا پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 11:10:30

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی کرواتیا لە عێراق کرد و تاوتوێی دۆخی گشتی و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنەیان لە بوارە جیاوازەکاندا کرد.

 
بەرپرسی لقی ٣ بۆ KDP.info: هەوڵ دەدەین بەرکەوتەی کورد لە کەرکووک بە یەکڕیزی وەربگرینەوە

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 11:10:45

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ڕایدەگەیەنێت، پارتی لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی کەرکووک کار بۆ گێڕانەوەی ماف و بەرکەوتەی کورد لەو پارێزگایە دەکات و هەوڵی جدی دەدەن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستە باڵاکان و گەیاندنی خزمەتگوزاری.

 
سەروەری و ڕۆژەکەی

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 10:10:41

فازڵ میرانی

 
تایبەت بە KDP.info: وەزیری نەوتی فیدراڵ پێی ڕاگەیاندوون دوای سێ مانگ ڕەوشەکە ئاسایی دەبێتەوە

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 09:10:37

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری شار و ناوچە پیشەسازییەکان لە دەستەی وەبەرهێنان دەڵێ، گرانکردنی نرخی سوتەمەنی لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە لەسەر کارگەکان، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی کەرەستەکانی بیناسازییە لە هەرێمی کوردستاندا، جەختیشی کردەوە کە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ناتوانن لەخۆیانەوە نرخی یەکەکان گران بکەن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact