١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
گرینگترین هەواڵەکان

بەرپرسى دەستەى کارگێڕ پێشوازى لە نەقیب و ئەندامانى ئەنجوومەنى باڵاى سەندیکاى ئەندازیارانى کوردستان کرد

بە دروشمی (هیوا دەچێنین، داهاتوو دروست دەکەین) خێوەتگەی دێدەوانیی هەرێم کرایەوەھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦)، یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی تەوسکە، خێوەتگەی دێدەوانیی تایبەت بە کادیرەکانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لەژێر دروشمی (هیوا دەچێنین، داهاتوو دروست دەکەین) کردەوە.فه‌رهاد ئه‌تروشی: لیژنه‌یه‌ك بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشی سه‌ر كۆرمۆر پێکدەهێنرێتبه‌غدا -KDP.info- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی "لیژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك لیژنه‌كانی په‌رله‌مان پێكهاتووه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشی سه‌ر كۆرمۆر."نووری حەمە عەلی بۆ KDP.info: بۆشایی ئەمنی هەیە و ڕووداوەکەی کەرکووک زەنگێکی مەترسیدارەکەرکووک-KDP.info- بەرپرسی میحوەری هێزی پێشمەرگە لە کەرکووک-پردێ ڕایگەیاند، ئەو جموجۆڵەی شەوی ڕابردوو لە سنووری هێزە عێراقییەکان ڕوویداوە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش و بەهۆی بۆشایی ئەمنییەوە دروست بووە، جەختیشی کردەوە کە لە سنووری هێزی پێشمەرگە هیچ جموجۆڵێکی تیرۆریستان نییە و پێشمەرگە لە ئامادەباشیی تەواودایە.لقی ٢٤ی سەفین: خوێنی گەشی ٢٣ شەهیدە نەمرەکەی شەقڵاوە بووە چرای ڕووناککەرەوەی ڕێگەی ئازادیشەقڵاوە-KDP.info- لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی ٣٩یەمین ساڵیادی گوللـەبارانکردنی ٢٣ لاوی بێتاوانی شەقڵاوە لە ساڵی ١٩٨٧ لەسەر دەستی ڕژێمی بەعس، جەختی کردەوە کە خوێنی گەشی ئەو شەهیدانە بووە چرای ڕووناککەرەوەی ڕێگەی ئازادی و دامەزراندنی حکوومەت و پەرلەمان، هاوکات دووپاتی کردەوە کە باشترین وەفا بۆ قوربانیدانیان، یەکڕیزی و پاراستنی دەستکەوتەکانە.جێگری پارێزگاری دهۆک بۆ KDP.info: داواکاریی تەواوکردنی پڕۆژە وەستاوەکانمان گەیاندە سەرۆکی حکوومەتدهۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، دوای سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای دهۆک، داواکاریی فەرمی بۆ سەرپێخستنەوە و تەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییە وەستاوەکان گەیەندراوەتە سەرۆکی حکوومەت. هاوکات جەختی کردەوە کە تەواوی ئامادەکارییە ئیداری و مەیدانییەکان بۆ ڕێگری لە دروستبوونی لافاو لە وەرزی زستاندا ئەنجام دراون.لیوا بەهجەت بۆ KDP.info: بە فەرماندەیی سەرۆک بارزانی، پێشمەرگە لە شنگال تای تەرازووی شەڕی گۆڕیهەولێر-KDP.info- فەرماندەیەکی باڵای هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند، داستانی مەزنی ئازادکردنی شنگال بە فەرماندەیی ڕاستەوخۆی سەرۆک مەسعود بارزانی، جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنە مێژووییە بوو کە جەنابیان بە بابەشێخ و پیاوانی ئایینیی کوردانی ئێزدی دابوو، ئاشکراشی کرد کە تەواوی قۆناغەکانی ئەو سەرکەوتنە بە خوێنی ٦٠٠ شەهیدی نەمری پێشمەرگە نەخشێنراوە و تای تەرازووی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە جیهاندا گۆڕی.لیوا مووسا بۆ KDP.info: ئامادەبوونی مەیدانیی سەرۆک بارزانی ورەی پێشمەرگەی گەیاندە لووتکەهەولێر-KDP.info- بەرپرسی میحوەری باشیک، کە هاوسەنگەر و شایەتحاڵی ڕاستەوخۆی داستانی ئازادکردنی شنگال بووە، ڕایگەیاند، ئامادەبوونی مەیدانیی سەرۆک مەسعود بارزانی بە ڕۆحیەتی پێشمەرگەیەک نەک وەک سەرۆک، ورەی پێشمەرگەی گەیاندە لووتکە، جەختیشی کردەوە کە ئەگەر ڕێبەرایەتی و کاریگەریی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی نەبووایە، گەڕاندنەوەی شنگال بۆ باوەشی نیشتمان کارێکی ئەستەم بوو.بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوەهەولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بە بۆنەی یازدەیەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شنگال بە فەرماندەیی ڕاستەوخۆی سەرۆک مەسعود بارزانی و قوربانیدانی ٥٠٠ شەهید و سێ هەزار برینداری پێشمەرگە، جەختی لە داکۆکیکردنی بەردەوام لە مافی کوردانی ئێزدی و پاراستنی شوناسی کوردستانییان کردەوە، هاوکات داوای لە حکوومەتی فیدراڵی کرد ڕێککەوتننامەی شنگال جێبەجێ بکات و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان لە ناوچەکە دەربکات بۆ ئەوەی ئاوارەکان سەربەرزانە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ KDP.info: پڕۆژەیاسای بودجە بەم زووانە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێتبەغدا-KDP.info- ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەکات و هیوادارن پەرلەمان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا پەسەندی بکات.شیروان دووبه‌ردانی: حه‌فته‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ بۆ یاسای خانه‌نشینی سه‌ربازی ده‌كرێتبه‌غدا -KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ده‌ڵێ "حه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی هێزه‌كانی سه‌ربازی ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش سوودمه‌ند ده‌بن له‌ یاسای خانه‌شینی سه‌ربازی."کۆمسیۆن بۆ KDP.info: بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەبەغدا-KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی لە پرۆسەی دەنگداندا لەجیاتی کارتی دەنگدان کارتی نیشتمانی بەکاربهێنرێت، پێویستە پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکاتەوە.

زۆرترین خوێندراو