Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 APR 2026 15:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەلا بەشیر: شانازی بەوە دەکەم کاندیدی بەھێزترین لیستی کوردستانم
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- کاندیدێکی سەربەخۆی لیستی ١٨٤ی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پارتی بەھێزترین لیستی ھەڵبژاردنە لە ھەرێمی کوردستان و دەشڵێ، شانازی بە خۆمەوە دەکەم بتوانم لەگەڵ تیمێکی بەھێزدا بەرگری لە کوردستان بکەم.

 

مەلا بەشیر حەداد، کاندیدی ژمارە ٢ی لیستی ١٨٤ی پارتی لە پارێزگای ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھۆکاری خۆکاندیدکردنی بەندە وەک کەسێکی سەربەخۆ لەسەر لیستی ١٨٤ی پارتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، من دەمەوێ لە داھاتوودا لەگەڵ تیمێک کار بکەم لە پەرلەمانی عێراق پێگە و قورساییی خۆی ھەبێت و بتوانم بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بە گشت پێکھاتەکانییەوە بکەم، ئێستا من کاندیدی لیستی پارتیم و شانازی بەوە دەکەم من کاندیدی پارتی بم، چونکە لیستی ١٨٤ی پارتی بەھێزترین لیستی ھەرێمی کوردستانە و پارتی ئەو حزبە بەھێزەیە ھەموو کات لە عێراق و کوردستان دەتوانێ تای تەرازووی ھێز بگۆڕێت و کاریگەریی خۆی ھەیە لە گۆڕەپانی سیاسیدا.

 

مەلا بەشیر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بە ھۆی گۆڕانکاریی ناوچەکەوە چوار دەوری ھەرێمی کوردستان ئاگرە، تەنیا ھەرێمی کوردستانە ئێستا ڕەوشێکی ئارامی ھەیە و سەر و ماڵی ھاووڵاتیان پارێزراوە، لەبەر ئەوەش لە ئەرکی پاراستنی کوردستاندا پشکی شێر بەر پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەوێ، بینیمان پارتی لە ڕابردوودا چۆن بەرگری لە خەڵکی کوردستان کرد، دەمەوێ لە داھاتووشدا ئەگەر متمانەی دەنگدەرانی پارێزگای ھەولێر بەدەست بێنم، منیش ئەو شانازییەم بەر بکەویت ھاوشانی نوێنەرانی دیکەی پارتی خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەم."

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

هەنگاوە گەورەکانی حکوومەت لە کەرتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە ژمارە

SATURDAY, 18 APRIL 2026 14:04:39

ھەولێر-KDP. info-  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی داتاکانی راگەیاند.

 
ڕەحمان خانی بۆ KDP: ئامادەکاریی تەواومان بۆ دروستکردنی بەنداوی نوێ کردووە

SATURDAY, 18 APRIL 2026 12:04:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ ساڵێکی زۆر باراناوی و باش بووە بۆ گلدانەوەی ئاو و لە کۆی ٢٥ بەنداو زۆربەیان سەرڕێژ بوون، جەختیش دەکاتەوە کە سیاسەتی حکوومەت بایەخدانە بە ئاوی سەرزەوی و دروستکردنی بەنداوی نوێ.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی تورکیا جه‌خت له‌ ئاشتی ده‌كه‌نه‌وه

SATURDAY, 18 APRIL 2026 12:04:00

ئانتالیا-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٤/١٨ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ بەڕێز یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە.

 
پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 18 APRIL 2026 11:04:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی بەردەوامیی ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان دەکات و ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو ھێرشانەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج کەس شەھید بوون. ھاوکات داوای کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی کوردستان و ژێرخانی وزە دەکات.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئوردن داكۆكى لە بره‌ودان به‌ پەیوەندییەکان دەکەنەوە

FRIDAY, 17 APRIL 2026 20:04:52

ئانتالیا-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/4/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هه‌ر لە به‌رده‌وامیى کارنامەکەیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ بەڕێز ئەیمەن ئەلسەفەدی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردنیی هاشمی، کۆبووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact