Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 1 FEB 2026 07:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی: لە ڕاپرسی پاشەکشە ناکەین.. پێوەندیی زۆر باشمان لەگەڵ شاسەلماندا هەیە
| KDP.info



هەولێر-KDP.info-  لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "عوکاز"ی سعوودیایی، (سەرۆک بارزانی) جەختی لە سووربوون لەسەر ئەنجامدانی راپرسی بۆ سەربەخۆییی باشووری کوردستان کردەوە. دەربارەی جۆری پێوەندییشی لەگەڵ شای سعوودیا، رایگەیاند، پێوەندییان زۆر باش و مێژووییە.

سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاند، "پاش ڕووخانی ڕژێمی (سەددام حوسێن) لە ساڵی ٢٠٠٣ـدا، بە حزب و سەرکردە عێراقییەکانمان گوت، وەرن با عێراقێکی دیموکراتی فیدراڵی بنیات بنێین، زۆر هەوڵمان بۆ ئەمە دا و مەبەستمان بوو ئەم ئەزموونە سەرکەوێ، کەچی بەداخەوە، بەرەوڕووی هەمان شێوازی مامەڵەی پێشوو بووینەوە. 
مافەکانیان پێشێل کردین و شەراکەتی حەقیقییان قەبووڵ نەکرد، دەستەڵاتیان قۆرخ کرد. دەستوورێکمان هەیە لە عێراقدا، تەحەددا دەکەم لە بابەتە سەرەکییەکانی پێوەست بە هەرێم و بەغدا، تەنیا ماددەیەکیان لیی جێبەجێ کردبێ. "
دەشڵێ، "کاتێ دەستووریان پێشێل کرد، لەگەڵ برایانی بەغدا بە ڕاشکاوی باسی شکستی شەراکەتم کرد و، پێمڕاگەیاندن، با دوو دراوسێی باش بین."
ئەو گوتی "لە راستیدا نێوەندگیر هەبوون لەو پرسەدا (ئەمەریکا و ئەورووپا و وڵاتانی هەرێمی)، بەڵام لێیانمان پرسی، بریت(ئەلتەرناتیڤ) چییە، بریتی باشترتان بۆ واقیعی پێوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا هەیە؟.. ئەو دۆخەیە کە ئێمەی بۆ سازدانی ڕاپرسی ئامادە کردووە."
لەبارەی ئەوەوە کە، لە دواپێوەندیی تەلەفۆنی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا، ڕازی بوون بە دواخستنی راپرسی؟، (سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاند، "بە دواخستنی راپرسی ڕازی نەبووین، بەڵام بەڵێنی ئەوەم پێی دا کە دانوستان لەگەڵ بەغدادا دەکەین تا بگەین بە ڕێککەوتنێک کە پاشەڕۆژی هەردوولا گەرەنتی بکات. بە هیچ شێوەیەکیش دواخستن لە ئارادا نییە."
دەربارەی ئەوەیش کە حکوومەتی  بەغدا، بە شەراکەتی حەقیقی ڕازی ببێ، راپرسی هێشتا دوا ناخرێ؟، (سەرۆک بارزانی) گوتی "ڕەنگە لەم دۆخ و لەژێر هەموو ئەو گوشارانەدا، ساڵێک و دووانیش بچینە بەر باری شەراکەتی حەقیقییەوە، بەڵام تا سیاسەتیان بەرانبەر بە هەرێم گۆڕانی بەسەردا نەیەت و مافە بنەڕەتییەکان ڕەت بکرێنەوە، دواجار ئەویش شکست دەبات."
ڕۆژنامە سعوودیاییەکە لەبارەی ئەوەوە کە ئایا ئێران، عێراقی داگیر کردووە، (سەرۆک بارزانی) دەڵێ "ناتوانم بڵێم داگیری کردووە، بەڵام ئێران لە هەر وڵاتێکی دی زیاتر، لە عێراقدا دەستەڵاتی هەیە."

لەبارەی ئەوەیشەوە کە ڕکێفی زۆربەی بڕیارەکانی عێراق بە دەست (نووری مالیکی)ـەوەیە و، سەرباری هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی ئێستا(عەبادی)، بەڵام کەس ناتوانێ سنووری بۆ دابنێ؟، (سەرۆک بارزانی) دووپاتی کردەوە، "لە ڕاستیدا عێراق کە بەم دۆخە گەیشتووە، هۆکارەکەی (مالیکی)ـیە. ئەو ململانێی تاییفی هێنایە ئاراوە، دەستی بە کورسیی دەستەڵاتەوە گرت، پێوەندیی هەرێم و بەغدای تێک‌دا، دەستووری پێشێل کرد. ئەمانە هۆکاری بەریەککەوتنی من و (مالیکی) بوون و بابەتی شەخسی لە نێوانماندا نەبوو.
ڕاستە کە ئەو هێشتا کاریگەری بەسەر حکوومەتی بەغداوە هەیە، لە بەرانبەریشدا هەوڵ هەن تا سنوورێکی بۆ دابنێن. خۆی (حەیدەر عەبادی) بە (مالیکی) بەراورد ناکرێ و، ئەو کەسێکە دەکرێ لەگەڵیدا بگەیتە ڕێککەوتن، بەڵام بە دڵنیاییەوە گرفتی بۆ دروست دەکەن و بەرهەڵستی دەکرێ."


پێوەست بە هەڵوێستی دراوسێکانی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی ڕاپرسییەوە، (سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاند، "پەیامی مێدیایی و هەروەها تایبەتیشم لە دراوسێکانەوە پێ گەیشتووە کە دەڵێن، ڕاپرسی بڕیارێکی دروست نییە، پێمانڕاگەیاندوونەوە کە ئەوە ئێمەین بڕیار دەدەین. پێمانڕاگەیاندوون کە کەی کاتی گونجاوە پاش هەموو ئەو چاوەڕوانییە؟، پێمانڕاگەیاندوون کامە باشترینە، سەقامگیریی ناوچەکە یان بەردەوامیی پشێوی و شەڕ؟"، گوتیشی "ئومێد دەکەم قەناعەت بکەن، وەکچۆن من ڕێز لە ڕای ئەوان دەگرم، هەڵبەت ئێمە قەبووڵ ناکەین کەسانی دی بڕیار لە بەرژەوەندی و چارەنووسی هەرێمی کوردستان بدەن."

لەبارەی پێوەندییەوە بە (موقتەدا سەدر)، (سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاند، پێوەندیم لەگەڵ (سەدر) زۆر بەهێزە و ڕێزی لێ دەگرم. ئەو پیاوێکە ڕیز لە قسەکانی دەگرێ، ڕەوتی سەدریش لە عێراق، ڕەوتێکی نیشتیمانین."

دەربارەی چۆنیەتیی پێدانی مافی عەرەب لە باشووری کوردستان، (سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاند، "تەواوی ئازادییان هەیە و بژاری ئەوەیان هەیە کە لە راپرسییەکەدا بەشداری دەکەن یان نا. ئەوان لێرە لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و وەک شەریکی حەقیقی دەژیێن."
لە وەڵامی پرسیاری کوردە جووەکانی ئیسڕایلیش، (سەرۆک بارزانی) گوتی "نزیکەی ٢٠٠هەزار کوردی جوو لە ئیسڕایل دەژیێن، ئەوان بە داب و نەریتی کوردانەیانەوە پابەندن؛ دەکرێ بڵێم زیاتر لە وابەستەیی کوردانی هەولێر بە نەریتیتەکەیانەوە."
دەربارەی هەبوون یان نەبوونی پێوەندیی بازرگانییش لە نێوان هەرێم و ئیسڕایلدا، (بارزانی) ڕایگەیاند، "هیچ پێوەندییەکمان نییە، هەڵبەت ئەو کوردانەی لە ئیسڕایل نیشتەجێن، مافی ئەوەیان هەیە کە لە هەولێریش خاوەندارێتیی مڵک و ماڵی خۆیان بکەن."

دەربارەی هەڵوێستی ئیدارەی (دۆناڵد ترامپ)ـیش بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان، (بارزانی) ڕایگەیاند، "پێدەچی هێشتا ئیدارەی ئەمەریکا جێگیر نەبووبێ، قورسە بڕیاری لێ بدەین."

لە وەڵامی ئەوەدا کە سەردانی (سەرۆک تاڵەبانی) کردووە، ڕایگەیاند، کە دەمێکە نەیتوانیوە سەردانی بکات و هیوای چاکبوونەوەی بۆ دەخوازێ. هەروەها دەربارەی پێوەندی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراقیش (سەرۆک بارزانی) گوتی کە پێوەندیی باشیان هەیە. بەڵام وەک (بارزانی) ڕایگەیاند، دەستوور دەستەڵاتی وەهای بە سەرۆککۆماری عێراق نەداوە تا بتوانێ لە چارەکردن و یەکلاکردنەوەی کێشەکاندا ڕۆڵی کاریگەر ببینێ.

(سەرۆک بارزانی) بۆ ئەو ڕۆژنامە سعوودیاییە دووپاتیشی کردەوە کە، هەر لە سەرەتاوە بە حزبە کوردستانییەکانی گوتووە کە، ئەو خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم کاندید ناکاتەوە، هەر کاتێکیش یان سبەی، هەمووان ڕێک‌کەوتن لەسەر کەسێک بەشێوەیەکی کاتی بۆ ئەو پۆستە، تا کاتی هەڵبژاردن دێ، ئەوا پێی ڕازی دەبێ. جەختیشی کردەوە کە، "هەڵبژاردن لە مانگی نۆڤەمبەردا دەکرێ و من خۆم هەڵنابژێرمەوە و کەسیش لە نزیکەکانم بۆ سەرۆکایەتی خۆیان هەڵنابژێرن."

لەبارەی داوای دۆستەکانتانەوە بۆ دواخستنبی راپرسی، تەنیا پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە- و پارت یەکێتیی دیموکرات-پەیەدە- پشتیوانییان بۆ ڕاپرسی نیشان داوە، ئەم هەڵوێستە چۆن دەبینی؟، پرسیارێکە و (سەرۆک بارزانی) لە وەڵامدا گوتی "هیچ کوردێک نییە دژ بە ڕاپرسی بێ. بێجگە لە کۆمەڵێک نەبێ کە لە لایەنی دەرەکییەوە هان دراون. هەر هاووڵاتیێک دەرک بە بەرپرسارەتیی دۆزی نیشتیمانەکەی بکات، لەگەڵ ڕاپرسییە.. من لەوە دڵنیام."

سەرباری ئەوەی کە گوتی، زۆر سەرنجیان لەبارەی سیاسەتی پەکەکەوە هەیە، بەڵام ڕایگەیاند، "ئێمە پەکەکە بە گرووپێکی تیرۆریستی نازانین."


 




دوایین هەواڵەکان

ھاوسەنگەرانی کاک ئیدریس: ئەو ئەندازیاری تەبایی و قوتابخانەی وەفا بوو

SATURDAY, 31 JANUARY 2026 22:01:00

ھەولێر-KDP.info- لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ٣١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨٧، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان "ئیدریس بارزانی" سەرکردەی کورد و ئەندازیاری ئاشتی، بۆ ھەمیشە ماڵاوایی کرد. ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی باس لە ڕۆڵ و پێگەی ئەو دەکەن کە ھاوکات لەگەڵ سەرۆک بارزانی، شانی دابووە بەر کاروباری شۆڕش و خزمەتی گەلی کوردستان.

 
لە هەولێر بە مەڕاسیمێکی فراوان یادی ٣٩ ساڵەی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی بەرز ڕاگیرا

SATURDAY, 31 JANUARY 2026 21:01:00

هەولێر-KDP.info- لە یادی ٣٩ ساڵەی کۆچی دوایی سەرکردەی نەمر، کاک ئیدریس بارزانی، لقی ٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆڕێکی تایبەتی بۆ فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ڕێکخست. لە کۆڕەکەدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی، حکوومی، فەرماندە سەربازییەکان و پێشمەرگە دێرینەکان، تیشک خرایە سەر وێستگە درەوشاوەکانی ژیان و خەباتی ئەو سەرکردە مەزنە.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ خۆپیشاندەرانی کورد لە ئەورووپا

SATURDAY, 31 JANUARY 2026 17:01:35

ئەلمانیا-KDP. info-  سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بۆ کوردستانییانی دەرەوەی وڵات، وێڕای ستایشکردنی پشتیوانییان بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان، جەخت دەکاتەوە کە کورد پارێزەری مرۆڤایەتی بووە و ئێستا کاتی ئەوەیە مرۆڤایەتی پارێزەری کوردستان بێت، هەروەها داوای چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان لە سووریا دەکات.

لە ساڵی 2025، پتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ کراون

SATURDAY, 31 JANUARY 2026 16:01:40

سۆران-KDP. info-  لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە هەموو ناوچەکان، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ساڵی 2025دا گەشەسەندنێکی گەورەی لە کەرتی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا بەخۆوە بینیوە.

 
ئیمنیکی: پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا ئەولەویەتی سەرکردایەتیی پارتی و سەرۆک بارزانییە

SATURDAY, 31 JANUARY 2026 13:01:24

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، 31ـی کانوونی دووەمی 2026، جەعفەر ئیمنیکی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و گرنگی پرسی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، بەتایبەتی رۆژئاوای کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact