Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 9 MAY 2026 19:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئامینە زکری: گەل سزای ئەوانەدەدات لە دژی ڕیفڕاندۆمدا کەمپین دروست دەکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دەبێ ڕیفڕاندۆم ھەموو ناکۆکییە سیاسییەکان وەلا بنێت و ھەموو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم بکەن. دەشڵێت، ئەوانەی کەمپین دژی ڕیفڕاندۆم پێک دێنن، دادگای گەل سزایان دەدات.

(ئامینە زکری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ڕیفڕاندۆم پرسێکی نیشتمانییە و لە سەرووی ھەموو پرسێکەوەیە، کاتێک ئێمە ئاوارە و دەربەدەر بووین و شەھید و قوربانیمان دەدا، قارەمانەکانمان خوێنی خۆیان لەپێناو سەربەخۆییی کوردستاندا دەبەخشی و گیانی خۆیان دەکردە قوربانی و خەباتی ئێمەش ھەر لەو پێناوەدا بەردەوام بووە. بە دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفڕاندۆم لە لایەن سەرکردایەتیی کوردستانەوە، دەبێ گوتاری کورد بەرەو گوتارێکی نیشتمانی، نەتەوەیی و یەکڕیزیی نێوماڵی کورد بچێت، دەبێ ڕیفڕاندۆم ھەموو ناکۆکییە سیاسییەکان وەلا بنێت و ھەموو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم بکەن، چونکە خەونی ھەموو گەلی کوردستانە.''

(ئامینە زکری) گوتیشی: ''بەداخەوە ھەندێ لایەنی ھەرێمی کوردستان کەمپینی دژی ڕیفڕاندۆمیان دروست کردووە، بە ھەندێ بەھانەی سادە و ساویلکانەوە، کە عەقڵ و لۆژیک ناتوانێ ئەو بەھانە بچووکانە قبووڵ بکات. ئومێدمان ھەیە ئەو کەس و لایەنانە بگەڕێنەوە نێو لایەنەکان بۆ پرسی ڕیفڕاندۆم و ھەرکاتێکیش بێن درەنگ نییە، بەپێچەوانەوە ئەگەر لە ڕیفڕاندۆمدا بەشدار نەبن، ئەوە مێژوو ڕەحم بە کەسمان ناکات و دادگای گەل بە شێوەیەکی دادپەروەرانە سزای ئەو کەسانە دەدات، خۆ ئێمە دڵنیاین چەندین کەمپینیش پێک بێنن، کاریگەرییان لەسەر بۆچوونی نیشتمانپەروەرانەی خەڵکی سلێمانی نابێت.''

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 09 MAY 2026 19:05:44

ئیستانبوڵ-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە.

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 09 MAY 2026 19:05:25

ئیستانبوڵ-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبوڵ ، لەگەڵ ئەلپئەرسەلان بەیرەکتار وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە.

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 09 MAY 2026 18:05:09

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

"سەرۆککۆماری تورکیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد"

SATURDAY, 09 MAY 2026 17:05:14

ئیستانبوڵ-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ بووەوە.

سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 09 MAY 2026 15:05:29

ئیستانبوڵ-KDP. info- سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact