Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەکەکە دەستیان بەسەر ماڵی سەرکردەیەکی پارتی یەکێتیی کورددا گرت و سیاسیێکی دیکەشیان ئەشکەنجە دا

 

رۆژئاوایی کوردستان-KDP.info-  (فوئاد عەلیکۆ) ئەندامی لیژنەی سیاسیی پارتی یەکێتیی کوردی سووریا و سکرتێری پێشووی حیزبەکە دەڵێ، چەتەکانی پەکەکە دەستیان بەسەر ماڵەکەیدا گرتووە.

لە پەڕەیەکی تایبەت بە خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، (فوئاد عەلیکۆ) بڵاوی کردووەتەوە، "ئەوان(پەیەدە-پەکەکە) بە پاساوی ئەوەی من خیانەتم لە پڕۆژەی (نەتەوەی دیموکراتیک) کردووە، لەکاتێکدا دەزانن کە سیاسەتی چاواشەکارانە پێڕۆ دەکەن، دەستیان بەسەر خانوو و ماڵەکەمدا گرتووە کە بە ناوی (بەنگینی) کوڕمەوەیەوە، هەڵبەت کوڕەکەم و دایکە نەخۆشەکەی تێیدا گیرساونەتەوە."

لە لایەکی ترەوە، (رەمەزان شیخۆ) کە ئەندامێکی خۆجێیی پارتی دیموکراتی کورد- سووریایە بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر ئەندامێکی دیکە بە ناوی (نەسرەدین یووسف) لە حەسەکە و ئەشکەنجەیەکی داوە، ئێستا باری تەندروستی ناجێگیرە.''

چەتەکانی پەکەکە کە لە کوردستانی سووریا لەژێر ناوی پەیەدە بەزۆر خۆیان بەسەر ئەو بەشەی کوردستاندا سەپاندووە و سیاسەتی بەپەکەکەکردن پێڕۆ دەکەن، ڕۆژانە لایەنگرانی پارتییەکانی نێو ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد، دەگرن، ئەشکەمجە دەدەن و ڕاوەدوو دەنێنن.

کاروان باعەدری