شنگال-KDP.info- جێگری فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ده‌ڵێ، ھێزی پێشمەرگە بۆ ئەوە چووەته ناوچەی خانەسۆر تا ڕێ بگرێ لە بازرگانیی نایاسایی و بەزۆر گومرگ و سه‌رانه ستاندنیش لە خەڵکی ناوچه‌ی سنوونێ و خانه‌سۆر له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه.
عه‌مید(سمێ بۆسەڵی)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕوونی كرده‌وه "ھێزی پێشمەرگە بە مەبەستی پاراستنی ناوچەکە، هه‌روه‌ه رێگریکردن لە بازرگانیکردنی نایاسایی پەکەکە بكرێ؛ خۆی په‌كه‌كه گومرگ و سه‌رانه‌شی لە خەڵکی ناوچەی خانەسۆر وه‌رگرتووه. پەکەکە لە ناوچەی بارێ لەسەر سنوور جیا له‌وه‌ی بازگانی دەکرد، گومرگیشی لە خەڵکی وەردەگرت، جا مەڕوماڵات بایه یاخوود ئه‌و کەلوپەلانه‌ی لە سووریاوە ده‌هێندران بۆ ناوچەکە بە شێوەی قاچاغ، بەڵام لە دوای چوونی ھێزی پێشمەرگە بۆ ناوچەکە، ئێستا وەکو پێشوو ناتوانن ئەوکارە بکەن و رێگرییان لێ دەکەن.''
وه‌ك (بۆسەڵی) ده‌ڵێ، خەڵکی ناوچەکە زانییان په‌كه‌كه مەبەستی چییە، هه‌ربۆیه ئێستا بەردەوام لێیان ده‌ته‌كنەوە. جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی، پەکەکە رۆژ بەرۆژ لە ناوچەکە لاوازتر دەبێت و گوتی ''راستییه‌كه‌ی شوێنی ئه‌وان شنگال و ده‌وروبه‌ری نییه و لێره‌ش ناهێڵدرێن.''
بڵند ئیبراھیم