ههولێر-KDP.info- بەرپرسی ڕۆشنبیری و هۆشیاریی نەتەوەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە دهڵێت، وهزارهتهكهیان دەیەوێت پرۆتۆکۆڵی هەولێر-واشنتۆن درێژ بکرێتەوە، چونکە له بهرژهوهندیی هەردوولادایه.
(ھەڵگورد حیکمەت) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند: "دواشاندی سەربازیی ئەمەریکا بۆ ھەولێر، کاریگەریی زۆری لەسەر پەیوەندییەکانی ھەولێر و واشنتۆن ھەبوو. ههڵبهت لە دوای گۆڕانکارییش لە ئیدارەی ئەمەریکادا بڕیاریان دا شاندێک رەوانەی هەرێمی کوردستان بکەن لە ئاستی سەرکردایەتیی سەربازی، له ههولێر کۆبوونەوەیەکی فراوان کرا و باسیان لەوە کرد کە دەیانەوێت چۆن لەگەڵ سوپای عێراق هەماهەنگن، لەگەڵ هەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوە هەماهەنگ بن، خۆشحاڵیشیان نیشان دا بۆ پەیوەندیی سەربازی و هەماهەنگیی نێوانمان."
ڕۆژی (2016/07/12) لە شاری ھەولێر، بە ئامادەبوونی (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە نێوان بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، پرۆتۆکۆڵێک واژۆ کرا، ئهم پڕۆتۆكۆڵه ماوهكهی له كۆتایی نزیك دهبێتهوه.
بەگوێرەی پرۆتۆكۆڵەکەی نێوان ھەولێر و واشنتن کە یەکەمجارە بەشێوەیەکی فەرمی واژۆ دەکرێت و کاری پێدەکرێت، ئەمەریكا مووچە و ھاوكاریی سەربازیی زیاتر بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین دەكات، تا كۆتاییی شەڕی داعش بەردەوام دەبێت.
(حیكمهت) لهمبارهوه گوتی ''ویستی پێشمەرگە ئەوەیە کە ئەم پرۆتۆکۆڵە نوێ بکرێتەوە و فراوانتر بکرێت و بواری دیکەش بگرێتهوه، خۆی لە داھاتوودا لەسەر ئەم پرسە قسە بکرێت، چونکە وادەی کۆتاییی پرۆتۆکۆڵەکە نزیک بووەتەوە."
کارزان سەباح هەورامی