هه‌ولێر-KDP.info- (عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی) نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا و گه‌له‌كه‌ی، به ته‌واوی پشتگیریی له سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
له كاتی هێرشی چه‌كدارانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش) بۆ عێراق و داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فراوان له خاكی ئه‌و وڵاته و هه‌رێمی كوردستان، (فرانسوا ئۆلاند) سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، چه‌ند جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و پشتیوانیی خۆی له گه‌لی كورد دووپات كرده‌وه.
ئه‌و وڵاته كه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعشه، پێوه‌ندی "پته‌وی" له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندایه.
(عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی) نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "فه‌ره‌نسا هه‌ر له ساڵی 1991ه‌وه پشتگیریی خۆی بۆ گه‌لی كورد دووپات كردووه‌ته‌وه و، ئێستایش پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا پته‌وه."
(دۆڵه‌مه‌ڕی) زیاتر ده‌ڵێ، "فه‌ره‌نسا له كاتی ته‌نگانه‌دا پشتگیری له گه‌لی كورد كردووه و له شه‌ڕی داعشدا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاتان بوو كه سه‌ردانی كوردستانی كرد و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتوانیی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه".
دوێنێ (یه‌كشه‌ممه) شاندی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆنسوول و نوێنه‌رانی وڵاتان كۆ بوونه‌وه و ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان پرسی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوو و (عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی) ده‌ڵێ كه "فه‌ره‌نسا رێز له ئیراده‌ی گه‌لی كورد ده‌گرێ".
ئه‌و گوتی، "ئه‌گه‌ر ئێمه بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بده‌ین، ئه‌وان رێز له ئیراده‌ی ئێمه ده‌گرن و هه‌موویان پشتیوانیی خۆیان بۆ گه‌لی كورد دووپات ده‌كه‌نه‌وه. ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، بابه‌تێكی ناوخۆییه و ئه‌گه‌ر ببێته ئه‌مری واقیع، فه‌ره‌نسا و گه‌له‌كه‌ی پشتگیریی ئێمه ده‌كه‌ن".
كاوه جه‌م