Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

قایمقامی شنگال: كەركووك و شنگال، دەگەڕێنەوە باوەشی هەرێمی كوردستان


شنگال-KDP.info-  قایمقامی شارۆچكەی شنگال دەڵێت، هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك، هەنگاوێكی زۆر باش و بڕیارێكێ بوێرانە بوو، هەروەها جێگای شانازی بوو بۆ كەركووكییەكان و تەواوی گەلی كوردیش.

(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێمە وەك ئیدارەی شنگال، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خەڵكی تەواوی كوردستان و كەركووك دەكەین بە بۆنەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە شارەكەیان، ئەمەش مانای ئەوە بوو كە كەركووك و شنگال كوردستانین و، ئیرادەی خەڵكی شنگال و كەركووكییەكان لە هەموو شتێك بەرزترە".

(خەلیل) گوتیشی: "هەر جێگایەك پێشمەرگە بیپارێزێت، كوردستانییە و بەپێی دەستووری عێراقیش مافێكی ڕەوایە ئاڵای كوردستان لە كەركووك هەڵبدرێت، وەك چۆن پێشمەرگە بە خوێنی خۆی شنگالی رزگار كرد، كەركووكیشی لە چەتەكانی داعش رزگار كردووە".

قایمقامی شنگال دەشڵێت: "لە داهاتوویەكی نزیكدا ناوچەكانی دیكەی شنگال و كەركووكیش رزگار دەكرێن و ئاڵای كوردستانیش لە هەموو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەڵدەكرێت و، دەگەڕێنەوە باوەشی هەرێم".

دوێنێ سێشەممە 28-3-2017، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی بە فەرمی لە دامودەزگا حکوومییەکانی ئەو پارێزگایە پەسەند کر.
كاروان باعەدری