Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەنەكەسە داوا لە لایەنگرانی دەكات لە دژی پەكەكە خۆپێشاندان بكەن

 

میونشن-KDP.info- نوێنەرایەتیی ئەورووپای ئەنجوومەنی نشتیمانیی كورد-سووریا، داوا لە رەوەندی كوردی لە ئەڵمانیا دەكات لە دژی پەكەكە خۆپێشاندان بكەن.

لە راگەیێنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، نوێنەرایەتیی ئەورووپای ئەنجوومەنی نشتیمانیی كورد-سووریا، داوا لە رەوەندی كوردی دەكات لە ویلایەتی باڤاریا لە رۆژی شەممە،١/٤/٢٠١٧ ئامادە بن بۆ خۆپێشاندانێك لە دژی سیاسەتی چەوتی میلیشیاتەكانی (پەكەكە) لە داخستنی بارەگەكانی ئەنەكەسە، دەستبەرسەكردنی ئەندام و لایەنگران و چالاكوانانی سیاسی و رایگەیاندنكاران و تەقاندن و سووتاندن و شكاندن و زیندانیكردنی چەندین سیاسەتمەدار و تێكدانی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە رۆژئاوای كوردستان".

نوێنەرایەتیی ئەورووپای ئەنەكەسە ڕوونیشی كردووەتەوە: "داوا لە حكوومەتی ئەڵمانیا دەكەین كە پشتگیری لە داوا ڕەواكانی گەلی كورد و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ رۆژئاوای كوردستان بكەن، هەروەها داوا لە هەموو كەس و لایەنێك دەكەین لە دژی كاری تیرۆریستی رابوەستن".

 

كاروان باعەدری