Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"٨٠%ی ئاسایشی پەکەکە عەرەبن و ستەم لە کوردانی ڕۆژئاواش دەکەن"

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئەندامێکی خۆجیی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا دەڵێت، ٨٠%ی ئاسایشی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا عەرەبن؛ ئەو عەرەبانەی ستەمیان لە کوردان کردووە و پەکەکە بەکاریان دێنێت بۆ دژایەتیی کوردان. ئەو بڕیارانەی ڕژێمی سووریاش دەریان دەکات، پەکەکە یەکڕاست جێبەجێیان دەکات.

(ڕەمەزان شیخۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''هەربڕیارێک ڕژێمی سووریا دەری بکات، پەکەکە جیبەجێی دەکات. پەکەکە عەرەبەکان دێنێت و لە دژی کورد بەکاریان دەێنێت و منداڵانی کورد دەباتە ناوچە عەرەبنشینەکان و لەوێ بەکوشتیان دەدات.''

(ڕەمەزان شیخۆ) دەشڵێت: ''ئەوەی کە جێی گومانە، ئەوەیە کە ٨٠%ی ئاسایشی پەکەکە عەرەبن، ئەو کەسانەن کە زۆریان ستەم لە کورد کردووە و بەردەوامیشن لە ستەمکردن و، پەکەکە هەموو پێداویستییەکی بۆ دابین کردوون، بۆ ئەوەی دژی کوردان بەکاریان بێنێت، کەچی کوردان برسی دەکات و شەڕی خۆراک و پارەش لەدژی کوردان دەکات.''

کاروان باعەدری