هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ شاندێکی بەریتانیایی، (فازڵ میرانی) دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم مافێ‌كی ڕەوا و سروشتیی گەلی کوردە لە باشووری کوردستان و، ئەم هەنگاوەش له‌گه‌ڵ به‌غدا به رێگای گفتوگۆ و دوور له توندوتیژی ده‌بێت.
(فازل میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشەممە، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، پێشوازی له كۆنسوولى به‌ریتانیا له هه‌ولێر(جۆن شارب) و خاتوو (سەعدیه سه‌پسه‌رد) به‌رپرسی مه‌له‌فی سیاسی له باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا و (لوسى سمیپ) به‌رپرسی به‌شی سیاسی له كۆنسوولخانه‌ی به‌ریتانیا له هه‌ولێرو شاندی یاوه‌ری كرد.
(میرانی) خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌م دیداره و تیشكی خسته سه‌ر پرسه گرینگه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، هەروەها دواپێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و ئه‌منی و ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی مووسل و دواتریش هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌مه لایه‌نه بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری شاره‌كه.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌شی به بایه‌خی به‌رده‌وامبوون و قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان دا، لەوەی كه رۆڵی به‌ریتانیا له هاوكێشه سیاسییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌كه‌دا گرینگه و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و قه‌یرانه‌كان كاریگه‌ره.
هاوکات شاندی میوان سوپاسی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتییان كرد بۆ ئه‌م دیداره و، هیوایان خواست كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به رێگای دیالۆك و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن.
شاندی بەریتانیایی دووپاتیان كردەوە كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم هه‌رچیی زووه كێشه‌كانی نێوان خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵاكانی گه‌له‌كه‌یان.
ئینجا (فازل میرانی) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گه‌لی كورد ئه‌مه چه‌ندین ساڵه له پێناو ئازادی و ئاشتیدا تێده‌كۆشێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی خۆی و، هه‌رده‌م فاكته‌ری ئارامی و سه‌قامگیرییش بووه و ده‌بێت و، ده‌خوازێت باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موواندا هه‌بێت.
(میرانی) دووپاتیشی كرده‌وه، "كه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم مافێ‌كی سروشتیی خۆمانه و هه‌روه‌ها مافی چارەنووس مافێ‌كی ره‌وای گه‌لی كورده و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا به رێگای گفتوگۆ و دوور له توندوتیژی ده‌بێت. ئێمه‌ی پارتی هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانین و له هه‌موو په‌یامه‌كانمان جه‌ختمان له‌سه‌ر رێكخستنی نێوماڵى كورد كردووه‌تەوە."