Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە وەڵامی پەیەدەدا

پەیەدە لەڕاگەیەندراوێکدا رایدەگەێنیت:" بۆیە پارتەکانی ڕۆژئاوای کوردستانمان لە چالاکیی سیاسی قەدەغە کردووە، چونکە ئەوانە مۆڵەتی یاساییان نییە." جارێ پێش هەموو شتێک ئەوە بەڵگەیەکی زۆر جێگەی گاڵتەجاڕییە، کە پەیەدە باس لە یاسا و مۆڵەتی یاسایی دەکات.

پەیەدە وەکو حزبێکی تۆتالیتار و تاکڕۆی دیکتاتۆری ستالینی کە نەک ڕێگەی لە چالاکیی هەموو پارتە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گرتووە، بەڵکو ڕێگە لە بیروباوەڕی کەمێک جیاوازی ناو حزبەکەی خۆیشی دەگرێ، پەیەدە کە لە ڕاستیدا پەکەکەن بەوە بەناووبانگن، لە کۆنسەی سەرۆکایەتییەوە خەڵکیان کوشتووە تادەگاتە گەریلای ئاسایی و ڕۆشنبیرانی کورستانی باکوور و ئەو سیاسیانەی کە لە ئەورووپا تیرۆریان کردن، ئێوە بە تیرۆریست بەناووبانگن، بەڵام هەر بۆئەوەی نالۆژیکبوونی ئێوە پیشان بدەین دەکرێ لێتان ببپرسین:
1-ئەرێ دەکرێ پێمان بڵێن ئەو مۆڵەتە لای کێیە، کە حزبەکانی ڕۆژئاوا پێویستە بڕۆن و  مۆڵەتی لێ وەربگرن تا چالاکیی سیاسیی خۆیان ئەنجام بدەن؟
2- ئەرێ ئەو مۆڵەتە لای ئێوەیە یان لای حزبی بەعسی سووریایه‌؟
3- ئەگەر حزبە کوردییەکان مۆڵەتیان وەرنەگرتووە و قەدەغەنە و نابێ چالاکیی سیاسی ئەنجام بدەن، دەکرێ پێمان بڵێن حزبی بەعسی سووریا کە داگیرکاری کوردستانە بە مۆڵەتی کێ لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بوونی هەیە و چالاکیی  ئەنجام دەدات؟ 
4- ئەرێ ئێوە مۆڵەتتان لە ڕژێمی بەعسی سووریا وەرگرتووە یان ڕژێمی بەعس مۆڵەتی لە ئێوە وەرگرتووە، دەکرێ ئەوەشمان بۆ ڕوون بکەنەوە کە کامتان مۆڵەتتان لە کامتان وەرگرتووە؟
ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ڕژێمی بەعس ئێوەی هێناوەتە ئەوێ، ئێوە بە شۆڕشگێڕی کوردستانی ڕۆژئاواتان ڕزگار نەکردووە، بەڵکو بارودۆخێکی نێودەوڵەتی و شەڕ کاتێ ڕێگەی بۆ هەمووان هێشتەوە، ئێوەش بە هاوکاریی بەعس و ڕژێمی بکوژی سووریا ئەو دەرفەتتان قۆزتەوە و دەستتان بەسەر چالاکیی ڕۆژئاوای کوردستاندا گرتووە، سەرەتا بە پاکتاوکردن و کوشتن و لەناوبردن و دەرکردنی هاووڵاتیان، ئینجا دەرکردنی حزبەکان بە هاوکاریی ڕژێمی داگیرکەری بەعسی سووریا خۆتان سەپاند، ئەگەر وا نییە فەرموو نیشانی بدەن کە ئەو بێلۆژیکییەی ئێوە لە چییەوەیە، ئایە ئێوە هیچ ئیرادەیەکتان هەیە بەرامبەر بە ڕژێمی بەعسی سووریا داگیرکەر یاخود نا؟.