هەولێر-KDP.info- راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (مەسروور بارزانی) پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییەوە راگەیاند، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی لە هەموو لایەک کرد، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا ناوچه‌كه له گۆڕانكارییه‌كی خێرادایه و ئومێدی ئاینده‌یه‌كی گه‌شی بۆ گه‌له‌كه‌مان لێ ده‌كرێ.
دەقی پەیامی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:
سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه ئازا و قاره‌مانه‌كان، كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پۆلیس و گه‌لی خۆراگر و پشوودرێژی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م و هیوای جه‌ژنێكی خۆشی و كامه‌رانیان بۆ ده‌خوازم.
ئێستا، كه ناوچه‌كه له گۆڕانكارییه‌كی خێرادایه و ئومێدی ئاینده‌یه‌كی گه‌شی بۆ گه‌له‌كه‌مان لێده‌كرێ، چۆن پێشمه‌رگه به قاره‌مانێتی و قوربانیدان، هاووڵاتیانی كوردستانیش به خۆڕاگری به‌سه‌ر كۆسپه‌كان زاڵ بوون، پێویست ده‌كات هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش به یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌ك ئیراده به گیان و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستیی بۆ خاك و نه‌ته‌وه روبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كان ببینه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندی ئه‌م قۆناغه و گه‌یشتن به ئاواتی شه‌هیدان، كه ده‌خوازێ بۆ بنیاتنانی نیشتمانێكی سه‌رفراز و به‌هێز هه‌نگاوه‌كان خێرا بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌بری خوێنی شه‌هیدان و مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ئه‌نفال و جینۆساید ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ینه خه‌ڵاتی گه‌لی كوردستان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م، وه‌ك هه‌میشه هوشیار و چاوكراوه بن بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئارامتر بۆ گشت هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست و ئه‌و لێقه‌وماوانه‌ی له‌به‌ر توندوتیژی و شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌كه‌وه هانایان هێناوه‌ته به‌ر كوردستان.
مه‌سروور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
20ی ئاداری 2017