Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هادی دوبانی: پەکەکە، ئێزدییان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دەهێنێت

 

دهۆک-KDP-info-  بەرێوبەری کاروباری ئێزدییان لە پارێزگای دهۆک دەڵێ، پەکەکە بۆ پاراستنی ئێزدییان نه‌هاتووه‌تە شنگال، بەڵکو ده‌یه‌وێ ئێزدی بە دەستی ئێزدی بە کوشت بدا.

(هادی دوبانی)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌روه‌ها گوتی "پەکەکە جگە لە جێبه‌جێكردنی ئەجێندای وڵاتانی دوروبەر و (نووری مالیکی) پڕۆژه‌ی دیکەی نییه‌، بۆ ئه‌مه‌ش ئێزدییان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دێنێت.''

بەرێوبەری کاروباری ئێزدییان لە پارێزگای دهۆک جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌، ''پەکەکە یاریی بە هەست و مێشکی منداڵانی ئێزدی دەکات، پەروەردەیەکی بێ دوارۆژ پێشانی ئەو منداڵانە ئێزدییانە دەدات و چه‌كداریان ده‌كات.''

(هادی دوبانی) ده‌پرسێ، كه‌ ئەگەر پەکەکە بۆ خزمەتی ئێزدییان و کورد و کوردستان کار دەکات، ئه‌وا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینیییان هه‌م ئێزدی و هه‌میش حكوومه‌تی هه‌رێم و دنیایش سوپاسی ئەوانی کرد، به‌ڵام وه‌ك چۆن پێشمەرگە چووه‌ کۆبانێ و دواتر گەڕایەوە، پەکەکە شنگال و ناوجه‌كه‌ چۆڵ ناكات؟، (دوبانی) باوه‌ڕی وایه‌ ''هه‌ڵبه‌ت په‌كه‌كه‌ بۆ خێری ئێزدییان و کوردستان کار ناکات، ئاگەرنا ده‌بوو ئێستا شنگالی چۆڵ كردبایه‌ و، ناوچە ئێزدینشینەکان رادەستی هێزی ئێزدییان كردبایه‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ وەزارەتی پێشمەرگەن.''


کاروان باعەدری