Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وێنەیی: سەردانی چین و توێژەکان بۆ سەر مەزاری نەمران بەردەوامە

بارزان-KDP.info-  سەردانی چین و توێژەكان بۆ سەر مەزاری نەمران بە بۆنەی 114 ساڵەی لەدایكبوونی (بارزانی نەمر)ەوە بەردەوامە.

ئەمڕۆ، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك پەرلەمانتار و فراكسیۆنەكانی پارتی لە هەردوو ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هێزەكانی پێشمەرگە و هاووڵاتییانی كوردستان بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد.

 

ئەو وەفدانەی سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد، وێرای نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان  بۆ ڕێبازی پیرۆزی (بارزانی نەمر) و پارتی دیموكراتی كوردستان، باسیان لە خەبات و تێكۆشانی باوكی ڕۆحیی نەتەوەی كورد، (بارزانی نەمر) كرد، كە زیاتر لە نیوسەدە خەبات و تێكۆشانی کرد، بۆ ئەوەی گەلەكەی بە ئارامی بژیت.


رابین شێروانی