ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- چالاکێکی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، (باڵه‌كه‌ی په‌كه‌كه له ڕۆژئاوا) بەهۆی سیاسەتەکانییەوە لە ئاستی دەرەوە سەرکۆنە دەکرێت و، لەبەردەم (ساڵح موسلیم)دا، (په‌كه‌كه‌ی رۆژئاوا) و (پەکەکەی قه‌ندیل) بە تیرۆریست لەقەڵەم دران و كه‌چی نوققه‌ی نه‌كرد!.
(شێروان ئیبراهیم) چالاکێکی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستانە، کە ئێستا لە کۆنگرە دیپلۆماسییەکاندا بەشداریی هەیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنالیستدا لە کۆلۆمبیا، لە ناوچەی کارتاینا گفتوگۆی تایبەت کرا. لەوێ نوێنەری (په‌كه‌كه له ڕۆژئاوا-ساڵح موسلیم-) ئامادە بوو، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ناوی (پەیەدە)ی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام، بەڵام ئەندامەکانی دیکە قه‌بووڵیان نەکرد و، داواکەی یەکێتی ڕەت کرایەوە.''
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌و چالاكه سیاسییه پێیڕاگه‌یاندین، هۆکاری قه‌بووڵنه‌كردنی په‌كه‌كه ئەوە بووه، ''ئاگایان لە ڕەفتاری (په‌كه‌كه) و ئەو هەڵسوکەوتەی لە دژی (ئەنەکەسە) دەیکات له ڕۆژئاوا، هەبوو. ئەوەش کاریگەریی زۆری لەسەر نەبوونیان بە ئەندام هەبوو.''
لە كۆنگره‌كه‌ی ئەنتەرناسیۆنالدا كه ڕێکخراوەکانی ئەمەریکا و کەنەدا و به گشتی 91 دەوڵەت تێیدا بەشدارن، (شێروان ئیبراهیم) ده‌ڵێ، ''لە یەکێک لە دانیشتەکاندا باسی ئەوە کرا، کە ناکرێت حزبێک ببێتە ئەندامی سۆسیال ئەنتەرناسیۆنال و وەک (په‌كه‌كه) ڕەفتار بکات، کە ئەو قسەیە کرا، نوێنەرانی (په‌كه‌كه‌ی ڕۆژئاوا) شۆک بوون، چونکە ئەندامانی کۆنگرەکە گوتیان، ئاخر دەکرێت ئەندامێکی ئەو کۆنگرەیە باسی دیموکراسی بکات و خۆی ئەوە ڕەفتاری بێت و سیاسه‌تی تاكڕۆیی به بنه‌ما گرتبێت؟''
(شێروان ئیبراهیم) گوتی: ''سه‌ركرده و ئەندامانی (په‌كه‌كه‌ی ڕۆژئاوا و په‌كه‌كه‌ی قه‌ندیل) خاوەنی بڕیاری خۆیان نین. (ساڵح موسلیم) کە هاوسەرۆکیانە له ڕۆژئاوا، خاوەنی بڕیار نییە، هه‌ڵبه‌ت بڕیار لەلای (سه‌رانی قه‌ندیله) و، هەر لەبەر ئەوەش (باڵی په‌كه‌كه له ڕۆژئاوا) دەنگی ناڕەزایی تێکەوتووە. ئه‌و باڵه حزبییه‌ی ڕۆژئاوا وای لێهاتووە، لەبەرچاوی (ساڵح موسلیم) لە کۆنگرەکەدا (جەهەپە) لەسەر (پەکەکە) قسەی کرد و گوتی: ''پەکەکە تیرۆریستە'' و وەک تەعلیقێک بۆ (پەیەدە-په‌كه‌كه‌ی ڕۆژئاوا)یش گوتی، (تیرۆری خراپ و تیرۆری باش)، (ساڵح موسلیم) سەیری دەکرد و قسەی نەکرد، لەکاتێکدا هەموو کەس دەزانێت (پەکەکە) لە لیستی تیرۆردایە، ئەگەر (پەکەکە) لەسەر تیرۆردا بێت، (باڵه‌كه‌ی ڕۆژئاوا)یشی هه‌ر لە لیستی تیرۆردایە.''
کارزان سەباح هەروامی