ههولێر-KDP.info- (دۆناڵد ترامپ) سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە نامەیەکدا بۆ (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەختی لەسەر هاوکاری و شەراکەتی نێوان هەردوولا کردووهتەوە و، ڕایگەیاندووە کە ''بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین.''
لەو نامەیەدا، سەرۆکی ئەمەریکا سوپاسی (سەرۆک بارزانی) کردووە کە لەکاتی هەڵبژاردنیدا وک سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، نامەی پیرۆزبایی ناردووە و تەئکیدی کردووهتەوە کە ''ئەگەرچی تەحەدییاتی زۆر لە ڕێگاماندا هەن، بەڵام بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان بپارێزین و ئاشتی و سەقامگیری و بووژانەوە دابین بکەین.''