Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

به‌ وێنه‌؛ ساڵیادی کۆچی مستەفا بارزانیی نه‌مر لە ڕۆژئاوای كوردستان بەرز راگیرا

 

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info-  لە یادی کۆچی دوای ژەنەراڵ (مستەفا بارزانیی نەمر)دا، ڕۆژئاوای کوردستانیش یادەکەی بەرز ڕاگرت و بە چالاکیی جۆراوجۆر پەیمانی نوێبوونەوە بۆ قوتابخانەی (بارزانی) گوترایەوە. چالاوانێکی ڕۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت، وێرای گوشاری په‌یەدە، توانرا یادەکە بەرز راگیرێت.

ئەمڕۆ (1\3\2017)، دانیشتووانی شاری دێرک لە ڕۆژئاوای کوردستان، یادی کۆچی دوایی (مستەفا بارزانی)یان بەرز راگرت، (سەعید عومەر) ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا بەماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاند: ''یادەکە لە سەرجەم شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەرز راگیراوە و، خەڵکێکی زۆر ڕژاونەتە سەر شەقام و بە دروشمی نوێبوونەوە بۆ قوتابخانەی (بارزانی) یادی کۆچی دوایی (مستەفا بارزانیی نەمر) بەرز راگیراوە.''

گوتیشی: "ئەگەر گشار و چاوسووکردنەوەی پەیەدە نەبایه‌، خەڵکێکی یەکجار زۆر خۆی ئامادە کردبوو بۆ ئەو یادە".

هه‌ر ئه‌مڕۆ، ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا(ئە نەکەسە)، یادی (بارزانیی نەمر) بەزر رادەگرێت و، چالاوانێکی ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت: "وێرای گوشاری په‌یەدە توانرا یادەکە بەرز راگیرێت".
 
(دژوار تۆفیق) ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابی و لاوانی ڕۆژئاوا بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاند: ''ئەمڕۆ بە دروشمی (سەرۆکمانە بارزانی)، سەرجەم چین و توێژەکانی شاری عامودا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەشداریی یادی (مستەفا بارزانیی نەمر) کرایەوە کە یادەکە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و سەرجەم چین و توێژەکانی عامودا تێیدا بەشدار بوون.''
 
 
گوتیشی: "لە گوتارێکدا نوێنەرایەتیی خەڵکی عامودا بەڵێنی نوێکردنەوە و بەردەوامیدانیان بە قوتابخانەی (بارزانی) خوێندووەتەوە و ڕێبازی (بارزانیی نەمر) و( سەرۆک مەسعوود بارزانی)یان وەک سیمبولی خەباتی ڕۆژئاوای کوردستان بەرز کردووەتەوە".

کارزان سەباح هەورامی