Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە دژی ئێران، ئیسرائیل داوای هاوپەیمانی لەگەڵ سعوودیە دەکات

 
هه‌ولێر-KDP.info-  بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل داوای هاوپەیمانی لەگەڵ سعوودیە دەکات لە دژی ئێران. بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی مێهری ئێرانی، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پێشنیازی بە بەرپرسانی حکوومەتی سعوودیە کردووە هاوپەیمانی بێت لە دژی سیاسەتەکانی ئێران.

(ئۆیگدۆر لیبەرمەن) وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە ڕۆژنامەی (دی ڤۆڵت)ی ئەڵمانیایی گوتووە، ئێستا وڵاتانی سوننەمەزهەب کە پێشتر ئیسرائیلیان بە دوژمنی خۆیان دەزانی، لەو ڕاستییە گەیشتوون کە دوژمنی سەرەکیی ئەوان ئێرانە. بۆیە پێشنیازی داوەتە سعوودیە کە لەپاڵ ئەواندا لە دژی ئێران لە ناوچەکە ڕابوەستێت.

سەرچاوەکەی ئێران لێدوانێکی وەزیری بەرگریی ئیسرائیلی باس کردووە کە ڕایگەیاندووە، ئەوان دەتوانن وڵاتی خۆیان بپارێزن، لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی عەرەبی پێویستیان بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە. هەربۆیە تەلەبیب داوای هاوپەیمانی لەگەڵ ڕیاز و وڵاتانی دیکەی عەرەبیی ناوچەکە دەکات.