بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دهكات، (نووری مالیكی) بەڵێنی پۆستی باڵای به بزووتنەوەی گۆڕانی داوه ئهگهر دهستهلات بگرێتهوه دهست.
(ئیسلام حوسێن)ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''(نووری مالیکی) جێگری سەرۆککۆماری عێراق بە بزووتنەوەی گۆڕانی گوتووە، ئەگەر بێمە سەر دەسەڵات، پۆستی باڵاتان لە حکوومەتی داهاتووی عێراقدا پێ دەدەم. هەر بەو مەبەستە، ئێستا (مالیکی) دەستی کردووە بە دروستکردنی هاوپەیمانی و دەیەوێت لیستە کوردستانییەکان بۆ خۆی ڕاکێشێت.''
ئهو كه لهسهر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراقه گوتی: ''پارتی دیموکراتی کوردستان سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی، کە دەبێ عێراق شەراکەتی بێت، نەک بە زۆرینەی سیاسی داسەپاندن هەبێت و، ڕێ بە لایەنە سیاسییەکان نەدرێت، کاری خۆیان بکەن.''
(ئیسلام حوسێن) گوتیشی: ''ئەگەری دروستکردنی چەند لیستێکی دەستکەلا لەلایەن (نووری مالیکی)ەوە هەیە، بۆ ئەوەی دواجار هاوپەیمانییان لەگەڵ ببەستێت.''
کارزان سەباح هەورامی